تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت، ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌م كاته‌دا كه ماوه‌یه‌كی كه‌می ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆ موزایه‌ده ده‌نگ كۆكردنه‌وه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه ٢٦-١٢-٢٠١٧ ، یوسف محەمەد سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به شێوه‌ی فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند و نامه‌ی ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌نێرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، عه‌باس غه‌زالی په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه‌ی یوسف محەمەد، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له پۆسته‌كه‌ی رایگه‌یاند. هێشتا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌گه‌شتوه‌ته په‌رله‌مان، ته‌نها له میدیاكان بیستومانه، هه‌ر كات نامه‌ی فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌کە گه‌شته په‌رله‌مان، ئه‌وكاته ڕیكاره یاسایه‌كانی خۆی وه‌رده‌گرێت. قسه‌ی خۆمان بۆ پركردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی ده‌كه‌ین.
ئەو پەرلەمانتارە د‌ڵێت، تا ئیستا به فه‌رمی باسمان له پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌كردووه، چونكه ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌رله میدیاكان بووه و نامه‌ی ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه‌كه‌ی نه‌هاتۆته په‌رله‌مانی كوردستان.
عه‌باس غه‌زالی ئەوەش رادەگەیەنێت، کە ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌م كاته‌دا، كارێكی خراپه و خۆ دزینه‌وه‌یه له‌و ششكست و كیشانه‌ی كه له ڕابردودا ڕوبه‌ڕوی په‌رله‌مان و خه‌لكی كوردستانیان كردوته‌وه.
بەرای حەباس غەزالی، ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه‌ی وه‌زیر و ئێستاش سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ته‌نها بۆ موزایه‌ده‌یه و ده‌نگچنینه‌وه‌یه.