
ده‌قی رونكردنه‌وه‌ی‌ەک لە “مه‌لا سدیق”ەوە
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی كۆنگره‌ی ده‌یه‌می بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی
به‌ڕێزان : ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی
خه‌مخۆران و هه‌ڵسوڕاوانی ڕابونی ئیسلامی،
دۆستان و خۆشه‌ویستانم،
چاودێرانی سیاسی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان.
له‌ڕۆژانی 10 و 11ی حه‌وتی 2012 ، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆنگره‌ی ده‌یه‌می له شاری هه‌ولێر به‌ست تێیدا جگه له هه‌مواركردنه‌وه‌ی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی په‌یره‌وی ناوخۆ پرۆسه‌یه‌كی ناعادیلانه‌شی تێدا ئه‌نجامدرا كه زۆرێك له‌خه‌ڵكه ماندوه‌كه‌ی ناو ئه‌و حیزبه‌ی تێدا دورخرایه‌وه بۆیه پێویست بوو منیش وه‌ك خۆم رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بده‌م.
پاش وازهێنانم له كاركردن له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له ساڵی ( 2005) به‌ماوه‌یه‌ك هه‌ریه‌ك له برایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هاتن و داوای ئه‌وه‌یانكرد كه ده‌ستباریان بم له‌كاركردن.
من لای خۆمه‌وه زۆر سوپاس و پێزانینم هه‌یه بۆ هه‌ستی برایانه‌و خه‌مخۆرانه‌ی برایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه زۆر په‌رۆش بوون بۆكاره‌كه به‌ڵام پاش هه‌وڵێكی زۆری برازاكانم و دیاره خزمایه‌تیش له‌وێدا ڕۆڵی خۆی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌م ئاسانتر بێت بۆ ئه‌وان و له‌لایه‌كیتر له ئاستی هه‌ڵه‌و تاوانه‌كانی پێشویان چاوپۆشی بكه‌م، به‌مشێوه‌یه بڕیارمدا له‌سه‌ر داوای خۆیان وه‌ك رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌و كاره ده‌ست پێبكه‌مه‌وه، متمانه‌شم به مامۆستا موحه‌مه‌دی وه‌زیر و هه‌ندێ له برایانی ناو بزوتنه‌وه هه‌بوو كه پێكه‌وه بتوانین كاره‌كه به‌ره‌و پێش به‌رین و مناڵه‌كانی مه‌لا عه‌لی برایشم له هه‌ندێ كاری نه‌شیاو بپارێزین، به حه‌قیقه‌تیش له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رێزانه كاری زۆرمانكرد وه‌ك زیادكردنی بودجه‌و دابینكردنی خانه‌نشینی فراوانكردنی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری و كردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ند له هه‌ندێ له‌و شوێنانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو مه‌ڵبه‌ندی تێدا نه‌مابوو هه‌ندێ كاریتریش كه لێره‌دا بواری باسكردنیان نییه.
پاش ئه‌م كارانه‌و بوژانه‌وه‌ی به‌رچاوی بزوتنه‌وه كوڕانی مه‌لا عه‌لی برام وه‌ك كاری له پێشینه‌یان كه‌وتنه‌وه كار بۆ مه‌رامی تایبه‌ت و سه‌ڵته‌نه‌تخوازی خۆیان بۆ جارێكی‌تر به ناپاكانه له‌م كۆنگره‌دا سیناریۆكه‌ی وه‌لانانی ڕابه‌ری گه‌وره مامۆستا مه‌لا عوسمانیان دوباره‌كرده‌وه.
بۆیه من لێره‌وه ڕایئه‌گه‌یه‌نم كه چیتر په‌یوه‌ندیم به‌و بزوتنه‌وه‌وه نه‌ماوه و خۆم وزۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا عزیز له هه‌موو كاره‌كانی نه‌وه‌كانی م.مه‌لا عه‌لی برام بێزارین و به‌رین.
داوای لێبودنیش له‌وانه ئه‌كه‌م به‌كاردنم له‌گه‌ڵ ئه‌وان ئازاریان پێگه‌شتبێت، هه‌روه‌ها له‌و دڵسۆزانه‌ش ئاگاداریان كردم له بێهوده‌یی كاركردن له‌و نێوه‌نده‌دا.
ئێمه گومان له شه‌رعییه‌تی كۆنگره ئه‌كه‌ین به پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه‌لامانه باوه‌ڕیشمان وایه ئه‌گه‌ر كونگره نه‌زیه و بێپیلان و ده‌ست تێوه‌ردان بوایه ئه‌وا ده‌ره‌نجامه‌كان پێچه‌وانه ئه‌بونه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌یسه دڵسۆزی هه‌بێت ئه‌وا ده‌ره‌نجامی كۆنگره شه‌رعییه‌تی نامێنێت ئه‌مه له‌به‌ر خۆم ناڵێم، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت چاكسازی له‌هه‌موو بوارێكدا بكه‌ن .
له‌كۆتاییدا ئه‌بێت دانبه ئه‌وه‌دا بنێم كه هه‌موو ئه‌وانه له‌سه‌ر هه‌ق بوون كه پێیان ئه‌وتم تۆ چۆن به‌و مێژوه‌ی خۆته‌وه له‌ناو كاری ئیسلامی‌دا ڕازی ئه‌بیت ببیته ڕكابه‌ری كه‌سێك كه له‌وه‌ته‌ی دوو گوێی ڕواوه ناسراوه به خیانه‌ت و كوتله بازی و ته‌نانه‌ت گومان له پابه‌ندبونی ئه‌كرێت به دینه‌وه .
داواكارم هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه له‌كاری ئیسلامی‌دان ئه‌م فه‌رمایشته پڕحیكمه‌ته‌ی گه‌وره‌مان عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب بكه‌نه مه‌شخه‌ڵی ڕێیان كه ئه‌فه‌رمووێت ( استعينوا علي قضا‌ء اموركم بالرجل التقي) كه‌سانی به‌ته‌قوا به‌كار بهێنن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانتان . هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت : ( عليك باخوان الصدق فانهم زين في الرخا‌و وعدة عند البلا‌ء)..
براتان/ صدیق عبد العزیز
20 / 7 / 2012