نوچە.نێت
ئەکتەری بەناوبانگی سوری مونا واصف، لە فیستڤاڵی دوبەی سینەمایی لەسەر فەرشی سور تێپەر دەبێت و لە دیدارێکدا تیشک دەخاتە سەر کاروو چالاکیەکانی کە دوایین درامایە بەناوی ” الهیبە”، ووتیشی “کە ئەوان وەک ئەندێرا غاندین”.
ئەو هونەرمەندە، لە ئێستادا تەمەنی لەسەرو 50 وەیە، و ساڵانێکی زۆر خزمەتی بە بواری هونەرو دراما و شانۆ، بە هەموو بەشەکانیەوە کردوە ، خاوەنی 30 فیلمی سینەمایی و 120درامای تەلفزیونیە.
مونا، ئاماژە بە دونیایی هونەر دەدات و دەڵێت” دونیای هونەر جیهانێکی قورسە، بەڵام ئەو لەو جیهانەدا توانیویەتی دونیای دراما و فیلم بۆ خۆی بەرێت و خزمەتیان بکات”
ئەوهونەرمەندە ئاشکرایدەکات” کە ئەو خاوەنی 30 فیلمی سینەمایی و40 شانۆگەری،و 120درامای تەلفزیونیە کە پێی وایە باشترین فیلم،فیلمی “الرسالە” بوە کە رۆڵی “هندی عوتبە” ی تیا بینوە. ودواین کاری هونەریشی” درامای الهیبە” دەبێت دواتر بریاری وازهێنانی یەکجارەکی لە هونەر دەدات”.
مونا لە کۆتایدا رایدەگەیەنێت ” کە بەرای ئەو، ئەگەر بیەوێت کارێکی باشتر بکات، ئەوانیش وەک ئەندێرا غاندین ، دەبێت بنوسرێنەوەو، وەبەرهێنانی بۆ بکرێت”.