لەم ڤیدیۆدا بەرنامەیەکی کەناڵی نالیا ببینن، لەبارەی ئەو مناڵانەی کورد لە ئەورپاوە دەگەرێنەوە کوردستان، کە توش بەچ گرفتێک دەبن، لەهەمان کاتدا لەخوارەوەی ڤیدۆکە راپۆرتێکی نوچەنێت بخوێنەوە کە هۆکاری ئەو کێشەیە بە وردی دەخاتە روو.
راپۆرتێکی نوچەنێت سێ ساڵ بەر لەئێستا سازکراوە وەک بیرهێنانەوە بڵاوی دەکەینەوە…
حکومەتی سوید هەموو پێویستیەکان بۆ خوێندنی کوردی ئامادە دەکات، دایک و باوکان ناتوانن بروا بە مناڵەکانیان بهێنن بەکوردی بخوێنن
رزگار رەزا چوچانی
09-01-2010
زمانی کوردی مناڵانی کورد له سويد له‌مه‌ترسیدایه
سوید گرنگی به‌خوێندنی کوردی ده‌دات کورده‌کان به‌کوردی ناخوێنن
یه‌کێتی مامۆستایان له‌سوید: زمانی کوردی مناڵانی کورد له ئه‌وروپا له‌مه‌ترسیدایه ئه‌وه‌ش خه‌ته‌رێکی نه‌ته‌وه‌ییه
حکومه‌تی سوید له‌گه‌ڵ خوێندنی سویدی گرنگی و بایه‌خ به زمانی دایکی هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ش ده‌دات که‌له‌م وڵاته‌دا ده‌ژین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاوکاری و کارئاسانی بۆ هه‌موو ئه‌و مامۆستایانه ده‌کات که به‌زمانی دایکی خۆیان وانه به هاونه‌ته‌وه‌کانی خۆیان ده‌ده‌ن.
له‌وڵاتی سوید رێژه‌یه‌کی زۆری کورد ده‌ژین، به‌ڵام وێڕای هاوکاریه‌کانی حکومه‌تی سوید بۆ ئه‌وه‌ی به‌زمانی دایک بخوێنن، زۆر که‌م له‌کورده‌کان گرنگی به خوێندنی کوردی ده‌ده‌ن و مناڵه‌کانیان نا‌نێرن بۆ خوێندنی کوردی، مامۆستایانی کوردیش له‌م وڵاته ئه‌وه بۆ چه‌ند لایه‌نێک ده‌گێڕنه‌وه. وه‌ک که‌مبونی بڕوای نه‌ته‌وه‌یی بێ متمانه‌یی کورد به ئاینده‌ی کورد که‌مته‌رخه‌می و خه‌منه‌خۆری دایک وباوکه‌کان و حکومه‌تی کوردستان له‌م لایه‌نه گرنگه که هه‌ره‌شه‌یه له به‌کوردی مانه‌وه‌ی زمانی ئه‌و منداڵه کوردانه‌ی له‌سوید ده‌ژین.
مامۆستا ڕیواس که خه‌ڵکی باشوری کوردستانه له‌سوید وانه‌ی کوردی ده‌ڵێته‌وه، ئاماژه‌ی کرد که ئه‌گه‌ر باسی ژماره‌ی ئه‌و قوتابیه کوردانه بکه‌ی به‌زمانی کوردی ده‌خوێنن به‌راوردی بکه‌ی به‌و قوتابیانه‌ی به‌زمانی کوردی ناخوێنن که‌زمانی دایکیانه جیاوازی زۆر ده‌بینی ئه‌وانه‌ی که‌دێن بۆخوێندن به‌کوردی زۆر زۆر که‌مترن له‌وانه‌ی که به‌کوردی ناخوێنن، ئه‌م خانمه مامۆستا هۆکاره‌که‌ی باسکردوو ئه‌و مه‌سئولیه‌ته‌شی خسته ئه‌ستۆی دایک وباوکه‌کان وتی ” له‌م وڵاته تاکه شوێنێک که منداڵه‌کان زمانی کوردی تیا موماره‌سه‌که‌ن ماڵی خۆیانه، له‌و ڕێیه‌شه‌وه دایک و باوکه‌کان ده‌توانن ڕۆڵێکی باش بگێڕن به‌مناڵه‌کانیان بڵێن خوێندن به‌کوردی له‌کوێدا و بۆچی بۆ ئه‌وان گرنگه، به‌ڵام نه‌ک ئه‌وه ناکه‌ن به‌داخه‌وه دایک وباوکه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که سویدیه‌کی باش نازانن له‌ماڵه‌وه به سویدی قسه ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ مناڵه‌کانیان ئه‌و تاکه جێیه‌ش ناهێڵنه‌وه بۆ مناڵه‌کانیان تا موماره‌سه‌ی زمانی کوردی تیابکه‌ن که ماڵه‌که‌ی خۆیانه”.
ڕێواس جگه له‌وه‌ش هۆکارێکی تری بۆ که‌متوانایی مامۆستا کورده‌کان گێڕایه‌وه که “زۆرێک له‌مامۆستاکانی کورد تا ئێستا نه‌یانتوانیوه په‌ره به‌خۆیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به میتۆدێکی نوێ وانه بڵێنه‌وه. ده‌بینی مناڵه‌کان توشی مه‌له‌ل بوون، مناڵ له‌سوید مامۆستاکه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی تر ته‌عامولی له‌گه‌ڵ ده‌کات و وانه‌ی پێده‌ڵێته‌وه که‌دێت بۆ خوێندنی کوردیش مامۆستا به‌هه‌مان شێوه‌ی کوردستان ته‌عامولی له‌گه‌ڵ ده‌کات ئه‌مه‌ش جیاوازی لای مناڵ دروست ده‌کات دوو فاقیه‌ک ده‌بینێت، بۆیه مامۆستا کوردیه‌کان پێویستیان به‌وه‌یه زیاتر به‌خۆیاندا بچنه‌وه و خۆیان په‌روه‌رده بکه‌ن”.
مامۆستا ره‌شاد مسته‌فا خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. پێی وایه گرنگی نه‌دان به‌خوێندن به‌زمانی دایک لای خه‌ڵکی کوردستان له سوید ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کاریگه‌ری و باکگراوه‌ندی ئه‌و جێیه‌ی کورده‌که‌ی لێوه هاتووه وه‌ک” ئه‌گه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه هاتبێته ده‌ره‌وه ئه‌وه کێشه‌یه‌کی هه‌یه له وڵاته‌که‌ی خۆی له‌سه‌رده‌می ره‌زا شاوه خوێندنی کوردیان لێ قه‌ده‌غه‌کردوون وه‌ک پێویست تێگه‌شتن له‌و باره‌یه‌وه نییه. ئه‌وانه‌شی که له‌باکوره‌وه دێن کێشه‌ی گه‌وره‌تریان هه‌یه، ئه‌تا تورک له‌ساڵی بیسته‌کانه‌وه له‌وڵاته‌که‌یان خوێندنی زمانی کوردی قه‌ده‌غه‌کردو هیچ خوێندن به‌کوردی نازانن ئه‌وانی باشوری کوردستانیش کاتێک هاتون که به‌عس له‌سه‌ر حوکم بووه و کوردبون و گرنگی کوردی زۆر لا کاڵ کردبونه‌وه یان کاتێک هاتونه‌ته ده‌ره‌وه ڕیکخراوه کوردیه‌کان خه‌ریکی خۆکوژی و کورد کوژی بوون گرنگیان بۆ خوێندن نه‌بووه و له‌جێی ئه‌وه‌ی دوو کتێبی باش چاپ بکه‌ن خه‌ریکی شه‌ڕ بوون. له‌شاخه‌کانه‌وه هاتبونه ناو شاره‌کان و حکومه‌تدارییان ئه‌سڵه‌ن نه‌زانیوه تا بتوانن کتێبێک چاپ بکه‌ن، بۆیه له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌خوێنده‌واری و بێ سه‌وادیه‌کی زۆر په‌ره‌ی سه‌ندبوو ئه‌وانیش به‌و نه‌خوێنه‌واریه هاتونه‌ته ده‌ره‌وه بۆیه گرنگی به‌خوێندنی کوردی مناڵه‌کانیشیان ناده‌ن “. مامۆستا ره‌شاد پێی وایه ئه‌و مێژوه‌ی که‌باسی کرد کاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر بڕوای نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو ئه‌و کوردانه‌ی هاتونه‌ته ده‌ره‌وه و وتی هه‌موو ئه‌وانه وایکردووه بێ متمانه‌یی دروست بووه به‌ئاینده‌ی وڵاته‌که‌یان هه‌ندێک له کورده‌کان نه‌ک مناڵه‌کانی خۆیان نا‌نێرن بۆ خوێندنی کوردی به‌ڵکو ده‌یان نێرنه خوێندنی فارسی و تورکی و عه‌ره‌بی ئه‌و زمانانه له‌جێی زمانی دایک ده‌خوێنن، بۆیه پێویسته کار بکرێت بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و بێ متمانه‌ییه لای تاک و خێزانی کورد، ئه‌م مامۆستا کورده له‌گه‌ڵ باسکردنی گرنگیدان به زمانی دایک لای سوید ره‌خنه‌ی هه‌بوو که حکومه‌تی کوردستان له‌و باره‌یه‌وه که‌مته‌رخه‌مه ” حکومه‌تی سوید وه‌ک ڕێزگرتن له زمانی دایکی هه‌موو ئه‌و قه‌ومیه‌تانه که‌له‌سویدا ده‌ژین هه‌موو ئیمکانیه‌تێک ده‌خاته به‌رده‌م مامۆستاکانیان تا وانه بڵێنه‌وه و هه‌موو کارئاسانیه‌ک و هاوکاری مامۆستاکان ده‌کات. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه وه‌ک مامۆستایانی کورد تا ئێستا به‌هیچ جۆرێک له‌لایه‌ن حکومه‌تی کوردستانه‌وه هاوکاری نه‌کراوین ئێمه چاوه‌ڕێمان ده‌کرد کتێبی نوێ چاپ بکه‌ن و به‌ئێمه‌ش بگات، به‌ڵام له‌و باره‌یه‌وه هیچ شتێکیان نه‌کردووه ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی ئێمه‌وه‌یه کتێبه‌که‌ی مامۆستا ئه‌مین باڵداره‌و چاپی ده‌که‌ینه‌وه یان هه‌ندێک کتێبی کۆنه که‌کاتی خۆی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران چاپیان کردبوو ئێستا به‌وکۆنیه ماوه‌ته‌وه به‌ده‌ستمانه‌وه یان هه‌ندێک له‌براده‌ران هه‌ندێک شت ده‌نوسن ئێمه که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گرین له‌به‌رانبه‌ریشدا ده‌بینم مامۆستا تورکه‌کان ده‌چنه سه‌فاره‌تی خۆیان کتێبی نوێ و چاپکراوی تازه‌یان بۆ وانه وتنه‌وه له‌کیسی رازه‌وه به ئاڵا و نه‌خشه‌ی تورکیه‌وه به‌دیاری پێده‌درێت ئێمه‌ش به‌کۆمه‌ڵێک کتێبی کۆنه‌وه وانه ده‌ڵێینه‌وه، ئه‌وان له‌خه‌می خه‌ڵکی خۆیانن که زمانی دایکی خۆیان له‌یاد نه‌که‌ن وه‌لێ حکومه‌تی کوردستان کار ئاسانی خوێندنی کوردی بۆ مناڵه‌کانی کورد له‌ده‌ره‌وه ناکات”.
مامۆستا ره‌شاد له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌کانی له‌و خێزانه کوردانه‌ی گرنگی به‌خوێندنی مناڵه‌کانیان ناده‌ن به‌ڕێزه‌وه باسی زۆر خێزانێکیشی کرد که گرنگی و متمانه‌ی کوردبونیان لای منداڵه‌کانیان دروستکردووه‌و ده‌یاننێرنه خوێندنی کوردی.
مامۆستا شیرین که ئه‌ویش له‌وڵاتی سوید وانه‌ی کوردی ده‌ڵێته‌وه باسی ئه‌وه‌ی کرد له ڕابردوو زیاتر گرنگی به‌خوێندنی کوردی ده‌درا له‌لایه‌ن خێزانه کورده‌کانه‌وه ئێستاش ئه‌و گرنگیدانه که‌مبۆته‌وه، بۆیه هه‌ندێک مامۆستای کورد ئێستا بێکارن” خه‌ریکه گرنگیدان به‌زمانی دایک لای کورده‌کان که‌مده‌بێته‌وه به‌شیوه‌یه‌ک که له‌و جێیه‌ی منی لێم چه‌ند مامۆستایه‌کی کورد هه‌ن ئێستا بێ کارن که‌س نییه وانه‌ی پێ بڵێنه‌وه چونکه ئه‌وان مامۆستای کوردین ئه‌ی ئه‌گه‌ر کورد نه‌یه‌ت ئه‌مان ده‌رسی پێ بڵێنه‌وه خۆ وانه‌ی کوردی به‌منداڵه سویدیه‌کان ناڵێنه‌وه؟” مامۆستا شیرین له‌باره‌ی هۆکاری نه‌خوێندنی مناڵانی کورد به‌زمانی خۆیان دایک و باوکی به‌هۆکار زانی” لێره له‌ناو کورده‌کان دایک و باوک به ئه‌رکی خۆیان هه‌ڵناسن و له مناڵه‌کانیان ناپرسنه‌وه کاتێک له‌نه‌هاتنی مناڵه‌کانیشیان بۆ خوێندنی کوردی ئاگاداریان ده‌که‌یته‌وه ئه‌وان بیانویان بۆ دروست ده‌که‌ن، بۆیه‌ش دوای چه‌ندین جار غیاب بونیان ره‌نگه مافی خوێندنیشیان نه‌مێنێت جگه له‌و که‌مته‌رخه‌میه هه‌ندێک جار عونسوریه‌تیش ڕێگره بۆ نمونه زۆرکات هه‌یه ئه‌گه‌ر مامۆستاکه کرمانجی بێت، سۆرانی منداڵ نانێرێت بۆ خوێندن لای ئه‌و، ئه‌گه‌ر سۆرانی بێت کرمانجی ناینێرێته لای ئه‌و له‌ولایه‌نه‌شه‌وه ڕێگری هه‌یه و منداڵی کورد زیانمه‌ندو دابڕاو بوون له خوێندنی کوردی”.
له‌وه‌ڵامی ره‌خنه‌ی مامۆستایان که سه‌فاره‌تی عێراق وه‌ک سه‌فاره‌تی وڵاتانی تر له پێویستیه‌کانی خوێندن ئاسانکاری بۆ مامۆستایان ناکات “دارا ئه‌حمه‌د” له‌سه‌فاره‌تی حکومه‌تی عێراق له‌سوید رایگه‌یاند تاکو ئێستا له به‌غداوه هیچ ڕێنماییه‌کیان بۆ نه‌هاتووه که له‌و باره‌یه‌وه هاوکاری مامۆستاکان بکه‌ن پێویستی خوێندنیان بۆ دابین بکه‌ن و ئه‌وه‌شی به‌کاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ردوو وڵات زانی و وتی” به‌بڕوای من ئه‌وه پێویستی به‌ڕێککه‌وتنی دوو وه‌زاره‌تی خوێندنی سوید‌و عێراق هه‌یه ئه‌وان ده‌توانن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێککه‌وتن له‌نێوانیان هه‌بێت و هه‌ماهه‌نگی بکه‌ن” هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند که ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌خوێندن کار بۆ خوێندنی کوردی بکه‌ن ده‌بێت بۆ زمانه‌کانی تری عێراقیش هه‌مان شت بکه‌ن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش “تاکو ئێستا یه‌کێتی مامۆستایانی کورد که له‌سویدن داوایه‌کی له‌و شێوه‌یان له‌سه‌فاره‌تی عێراق نه‌بووه خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و داوایان له‌سه‌فه‌ره‌ت بکردایه ئه‌وه له‌سه‌فاره‌ت مولحه‌قی رۆشنبیریمان هه‌یه و به‌دڵنیاییه‌وه داواکه‌یانی ده‌گه‌یانده وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و له‌و بڕوادام ئه‌وانیش به‌ده‌م داواکاریه‌که‌یانه‌وه ده‌هاتن به‌ڵام تا ئێستا داوایه‌کی له‌و شێوه‌مان نه‌هاتوه‌ته به‌رده‌ست تا نه‌یکه‌ین و ره‌خنه‌مان لێ‌بگرن”.
دارا وتیشی ئه‌گه‌ر نوێنه‌رایه‌تیه‌کی باشی هه‌رێمی کوردستان وه‌کو حکومه‌ت هه‌بوایه مامۆستاکانی کورد ره‌گه باشتر ئاسانکاریان بۆبکرایه له‌وڕێیه‌وه چونکه خوێندنی زمانی کوردیش لێره کێشه‌ی هه‌یه کرمانجی و سۆرانی هه‌یه بۆ نوسینیش دوو شێوه نوسین هه‌یه لێره کورده‌کانی تورکیه به‌شێوه‌یه‌ک ده‌نوسن و کورده‌کانی دیکه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی تر بۆیه ئه‌وه ره‌نگه کاری سه‌فاره‌تی عێراق نه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ی کاری یه‌کێتی مامۆستایان و نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمه.
له‌به‌رانبه‌ریشدا مامۆستا ئاسۆ گه‌رمیانی به‌رپرسی سکرتاریه‌تی ئه‌وروپای یه‌کێتی مامۆستایانی کوردستان له‌سوید رایگه‌یاند ئه‌وان دڵنیابوون له‌وه‌ی سه‌فاره‌تی عێراق هاوکاریان ناکات بۆیه تاکو ئێستا داوای هاوکاریان نه‌کردووه چونکه”نمونه زۆرن که داوای هاوکاری له‌و سه‌فه‌ره‌ته کراوه و وتویانه ئێمه سه‌فاره‌تی عێراقین نه‌ک کوردستان ناتوانین هاوکاری بکه‌ین” ئه‌وه‌شی بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه که‌ڕای زۆری خه‌ڵك ئه‌وه‌یه له‌و سه‌فاره‌ته عه‌ره‌ب ده‌سه‌ڵاتی زۆری هه‌بووه بۆیه”قبوڵیان نیه ئێمه به‌ناوی مامۆستایانی کورد‌و کوردستان داوای ئه‌و هاوکاریه بکه‌ین” به‌ڵام گه‌رمیانی ئه‌وه‌ی به‌کاری حکومه‌تی کوردستان زانی و ئاشکرای کرد یه‌کێتیه‌که‌یان له ئه‌وروپا”ره‌ش بینن له هاوکاری حکومه‌تی کوردستان” دڵنیابون ئه‌وانیش له‌و باره‌یه‌وه هاوکاری ناکه‌ن، ئاسۆ گه‌رمیانی ئه‌وه‌شی وت که خه‌ته‌ر له‌سه‌ر به‌کوردی مانه‌وه‌ی زمانی مناڵانی کورد له ئه‌وروپا هه‌یه و ئه‌گه‌ر حکومه‌ت و خه‌مخۆرانی کورد له‌و باره‌یه‌وه هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵنه‌گرن گومان له دڵسۆزیان ده‌کرێت بۆ خزمه‌تکردنی نه‌ته‌وه‌که‌یان وتیشی “ئێمه نه‌ک داوای ئه‌و هاوکاریه وه‌کو سکرتاریه‌تی یه‌کێتی مامۆستایانی که‌رد له ئه‌وروپا و به‌شه‌خسی بۆخۆم چه‌ندین جار سه‌ردانی وه‌زیری پێشوی په‌روه‌رده دكتۆر دڵشادم کردوه چه‌ندین جار له رێی ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه ره‌خنه‌م هه‌بووه پێویستی ئه‌وبواره‌م خستۆته ڕوو چه‌ند جارێکیش گفتوگۆ له‌نێوانمان هه‌بووه به‌ڵام ته‌نها به‌لێدوان به‌ده‌ممانه‌وه هاتون به پراکتیکی یه‌ک شتیان نه‌کردووه جگه له‌وه‌ش ئێمه ویستومانه نه‌ک به‌ته‌نها بۆ خزمه‌تی مناڵانی کورد له‌ئه‌وروپا ویستومانه خزمه‌تی خوێندنگا کوردیه‌کانیش له‌کوردستان له باخچه‌ی ساوایانه‌وه تا پیش زانکۆ بکه‌ین ویستمان تێکه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ خوێندنگا سویدیه‌کان و ئه‌وانی کوردستان دروست بکه‌ین ویستمان وه‌ک سیسته‌میان گۆڕ‌یوه به سویدی مامۆستا کورده‌کان به‌عه‌مه‌لی پیاده‌کردنی سیسته‌می سویدی ببینن و دواجاریش چه‌ند مامۆستایه‌کی سوید ببه‌ینه کوردستان بۆ دروستکردنی تێکه‌ڵاویه‌که سوید ئاماده‌ی هاوکاریمان بوو بۆیه وه‌ک سه‌ره‌تا 14 مامۆستای کوردستان‌مان داوه‌تی سوید کرد پاسپۆرت و ڤیزاو هه‌موو شتمان بۆ کردن به‌ڵام له‌کۆتای هه‌وڵه‌کانمان سه‌ردانی دکتۆر دڵشادم کرد له‌وه‌زاره‌تی په‌وروه‌رده‌ی کوردستان و داوای هاوکاریمکرد وتی به‌داخه‌وه ئێمه ناتوانین کرێی فرۆکه‌ی ئه‌و 14 مامۆستا دابین بکه‌ین وتمان ئێمه ته‌نها خه‌رجی پلیتی ته‌یاره‌که‌مان ده‌وێت خۆمان ده‌توانین له‌وێ خزمه‌تیان بکه‌ین و لایه‌نه سویدیه‌کانیش ئاماده‌ن هاوکاریمان بکه‌ن به‌ڵام نه‌یان کرد ئه‌و پڕۆژه‌ی ئێمه‌شیان به‌هۆی هاوکاری نه‌کردن وه‌ستاند ئه‌وه‌ش ره‌شبینتری کردین به‌هاوکاری حکومه‌تی کوردستان”.
مامۆستا ئاسۆ ره‌خنه‌ی له نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی کوردستانیش له‌سوید هه‌بوو وتی”ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌ی حکومه‌ت یه‌ک جار له‌گه‌ڵ مامۆستا کورده‌کان دانه‌نیشتووه بڵێ ئه‌رێ له‌ناو ئه‌م هه‌موو زه‌خته له‌سه‌ر به‌کوردی مانه‌وه‌ی زمانی کوردی مناڵه‌کورده‌کان، ئێوه به‌رنامه‌تان چییه و ئێمه چیمان پێده‌کرێت بۆ هاوکاریتان نه‌ک ئه‌وه داوه‌تی کۆڕ‌و سیمیناریشمان کردوون نه‌هاتون”.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ره‌خنانه‌ش وه‌ک مامۆستایه‌کی کورد هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی سویدی به‌رز نرخان له هاوکاری خوێندنی زمانی دایکی مناڵه بێگانه‌کان له‌م وڵاته‌و ئه‌وه‌ی به مرۆڤ دۆستی زانی ئاماژه‌شی کرد”حکومه‌تی سوید له‌ڕێی کۆمۆنه‌کانه‌وه”شاره‌وانیه‌کان” هاوکاری مامۆستا کورده‌کان ده‌کات و پێویستیه‌کانی کتێبیش دابین ده‌کات مامۆستاکان ده‌چن کۆپی کتێبه کوردیه‌کان ده‌که‌ن بۆ وانه وتنه‌وه به‌منداڵان یان کتێب ده‌کڕن دواجار خه‌رجی ئه‌و کاره‌یان ده‌درێته‌وه من بۆخۆم ساڵی وا هه‌بووه 7000 حه‌وت هه‌زار کرۆن خه‌رجیم له‌و بواره هه‌بووه بۆم خه‌رجکراوه‌ته‌وه” وه‌ک به‌راوردێکیش وتی”ئه‌وه حکومه‌تی سوید و ئه‌وه‌ش حکومه‌تی هه‌رێم” وه‌ک دواین قسه به‌رپرسی سکرتاریه‌تی ئه‌وروپای یه‌کێتی مامۆستایان روی له حکومه‌تی کوردستان کرد و وتی”له‌م ماوه‌ی رابردوو ئێمه‌یان ره‌شبین کردووه خزمه‌تی زمان و مامۆستا و خوێندکاری کوردیان نه‌کردووه له ئه‌وروپا تکا ده‌که‌م پردێک له‌نێوان کوردانی ئه‌وروپاو کوردستان دروست بکه‌ن ئێمه هه‌وڵماندا دروستی بکه‌ین و ئه‌وان نه‌یانکرد هاوکار بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره بکرێت زۆر پێویسته گه‌شت بۆ منداڵانی کورد بۆ وڵاتی دایکیان رێکبخرێت بۆ ئه‌وه‌ی زمانی دایک گرنگ بێت لایان پێویسته تێکه‌ڵاوی له‌نیوان خوێندنگاکان دروست بکرێت و ئێمه ده‌توانین هه‌ماهه‌نگ بین من ده‌توانم ئه‌وه بڵێم زمانی کوردی مناڵانی کورد له ئه‌وروپا له‌مه‌ترسیدایه ئه‌وه‌ش خه‌ته‌رێکی نه‌ته‌وه‌ییه” داواشی کرد وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵگرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی هیوای خواست که سه‌فاره‌تی عێراق و نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی کوردستانیش وه‌ک سه‌فاره‌ت و نوێنه‌رایه‌تیه‌کانی تری دنیا له‌و باره‌یه‌وه کاربکه‌ن وتیشی ئێمه وه‌ک مامۆستایان خۆبه‌خشانه له‌خزمه‌ت و هه‌وڵی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین هیواشم وایه حکومه‌تی نوێ هاوکارمان بێت بۆ ئه‌وه‌ی پردێکی هه‌میشه‌یی له‌نێوان مامۆستایانی سوید‌و کردستان دروست بکه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌مانیش به‌ده‌ممانه‌وه نه‌یه‌ن ئه‌وه ئه‌وه‌ی به ئێمه بکرێت به‌رده‌وامی و خه‌مخۆریمانه‌و به‌رده‌وام ه‌بین