وەزارەتی تەندروستی:دەرمانی نەخۆشانی تالاسیمامان دابینکردووە

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەزارەتەکەیان دەرمانی نەخۆشانی تالاسیمایان دابینکردووە و بەشی یەکەمی ئەو دەرمانە، گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان. 

لە ماوەی رابردوودا بەهۆی نەبوونی بڕی پێویستی دەرمانی نەخۆشانی تالاسیما، لەنەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان، کێشە بۆ ئەو نەخۆشانە دروستبوو. ئەوەش فشارێکی زۆری لەسەر خێزانی نەخۆشەکان دروست کرد.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، دکتۆر خاڵس قادر،گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، سەبارەت بە کێشەی دەرمانی نەخۆشانی تالاسیما رایگەیاند”وەزارەتەکەمان توانیویەتی دەرمانی چارەسەری نەخۆشییەکانی تالاسیما بکڕێت و بەشی یەکەمی ئەو دەرمانانەش کە کڕدراوە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان، ئەوانەی تریشی کەماوە، لەماوەیەکی نزیکدا دەگاتە دەستمان، بۆئەوەی بەسەر نەخۆشخانەکاندا دابەشبکرێت”.

هەروەها گوتی”وەزیری تەندروستی عێراق بەڵێنی داوە، کە دەرمانی چارەسەری نەخۆشییەکانی تالاسیما بنێرێت بۆمان، بەڵام تائێستا نەیان ناردووە، لەو بڕوایەدام لە چەند رۆژی داهاتوودا بینێرن”.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، هیوای خواست ئەو دەرمانەی کەکڕیویانە چارەسەری گرفتی دەرمانی نەخۆشانی تالاسیما بکات و ئەوەی بەغداش بگات بۆ ئەوەی جارێکیتر توشی ئەو گرفتە نەبینەوە.

تالاسیمیا نەخۆشییەکی بۆماوەیی خوێنە، کەسی تووشبوو، خڕۆکە سورەکانی کەمترن و باوترین نەخۆشیی بۆماوەییە کە لە باوانەوە بۆ منداڵان دەگوازرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com