نوچەنێت
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، رایگه‌یاند، گه‌نده‌ڵی و سیسته‌می ئیداری وای كردووه، قوتابیان بڕوا و متمانه‌ی به هیچ شتێك نه‌مێنێت، هۆشداریشی دا له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به دۆخێكی هه‌ستیار و مه‌ترسیداردا گوزه‌ر ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه ٢٥-١٢-٢٠١٧، له شاری هه‌ولێر به‌ئاماده بوونی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر سكرتێری گشتی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی شه‌شه‌می وه‌رزی ئاسایی خۆی سازدا..
له وته‌یه‌كدا، سكرتێری گشتی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان، له‌سه‌ر روداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو پشتگیری رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی بۆ سه‌رجه‌م مافه‌ڕه‌واكانی خۆپیشاندا نیشاندا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه “خۆپیشاندان مافێكی سه‌ره‌تایی هه‌موو تاكێكه له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، به‌ڵام به‌شێوازی هێمن و ئاشتیانه دور له توندوتیژی و سوتاندنی داموده‌زگای حكومی و حزبی”.
لای خۆیه‌وه سه‌ڵاحه‌دین به‌هائەدین ئه‌مینداری گشتی بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵا، باسی له رۆڵ و كاریگه‌ری رێكخراوی گه‌شه‌پێدان كرد له‌ساڵانی رابردوو، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه “قوتابیان چینێكی زیندوون و گۆڕانكاری له‌سه‌رده‌ستی ئه‌وان دێته بوون”.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین بۆ ئه‌و رێكخراوه‌ی حزبه‌كه‌ی گوتی:”له‌م قۆناغه‌ی كه هاتۆته پێش ئێوه ده‌توانن زیاتر خزمه‌ت به توێژی قوتابیان و سیسته‌می په‌روه‌رده بكه‌ن، قوتابیانی گه‌شه‌پێدان به قوتابی زیره‌ك و خاوه‌ن ره‌وشت و زانست په‌روه‌رو ڕه‌وشت به‌رزبووه له‌رابردو ده‌بێت ئه‌و سیمایانه‌ی رێكخراوه‌كه‌تان پێی ناسرابوو پارێزگاری لێ بكه‌ن”.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، هەروەها باسی له‌وه‌كرد كه “ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان قورسه بۆ په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌م نه‌وه‌یه له‌م بارودۆخه سیاسیه، گه‌نده‌ڵی و سیسته‌می ئیداری وای كردووه بڕوا و متمانه‌ی به هیچ شتێك نه‌مێنێت ئێوه ده‌توانن ئه‌و ئومێد و هیوایه‌بن بۆ داهاتووی گه‌ل و نیشتمان”.
هەروەها دەڵێت “هه‌رێمی كوردستان، به دۆخێكی هه‌ستیار و مه‌ترسیداردا گوزه‌ر ده‌كات. پێویسته گه‌نجانی ئێمه وشیاربن بۆ له‌ناونه‌چوونی ئه‌م ئه‌زمونه”.