بزووتنەوەی ئیسلامی، پڕۆژەیەک ئاراستەی گۆڕان و کۆمەڵ دەکات

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ ٢٥-١٢-٢٠١٧. بزووتنەوەی ئیسلامی، لە سەردانێكدا بۆلای هەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی، پڕۆژەیەک رادەست دەکات و داوادەکات بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆن رێک بخەن.

بەپێی قسەی بەرپرسانی بزووتنەوەی ئیسلامی، ئەم پڕۆژەیەی بزووتنەوەی ئیسلامی، یەکەمیان ڕێکخستنی ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستان و دووەمیان ڕێکخستنی ناڕەزایەتیەکانی شەقامە، بە شێوەیەک کە دووربێت لە توندوتیژی وئاژاوە.

پڕۆژەکەی بزووتنەوەی ئیسلامی، لە پێنج خاڵی سەرەکی  پێکهاتووە، ئەمە
ناوەڕۆکی پرۆژەکەی بزوتنەوەی ئیسلامییە، بە ناوی،
پڕۆژەی ڕێکخستنی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی بۆ دەربازکردنی نارەزایەتیەکانی شەقام لە توندوتیژی:

یەکەم : دروستکردنی بەرەیەکی سیاسی ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان و خۆ ڕێکخستنەوەیان لەناو یەک بەرەدا.

دووەم : ھاتنەناوەوەی ئۆپۆزسیۆن بە شێوەیەکی مەیدانی بۆ ناو خەڵک و شەقام وپێشەنگایەتی ناڕەزایەتیەکان بکات و ڕزگاری بکات، لە فەوزاو بێ سەروبەری و بردنی کوردستان بەرەو کاولکاری ڕەتبکاتەوە  و شێوازێکی مەدەنیایە و ئاشتییانەی پێبدات.

سێیەم : لەھەموو شاروشارۆچکەکان، بەھەماھەنگی لەگەڵ ئاسایش و پۆلیس گردبوونەوەو خۆپیشاندانەکان ئەنجامبدرێت و شوێنی گردبوونەوەکان دیاریبکرێت.

چوارەم:  لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن، بە فەرمی لە لایەنگرانی خۆیان داوا بکەن کە بەشدار بن لە و شوێنە دیاریکراوانە.

پێنجەم: نارەزایەتییەکان سنوری پارێزگای سلێمانی تێپەڕێنێت و بەرەو شارو شارۆچکەکانی دیکە بڕوات، بۆ ئەوەی دووربین لە مەترسی زەمینە سازکردن بۆ دوو ئیدارەیی ، ناڕەزایەتیەکان بچێتە پایتەخت و دھۆکیش.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com