نوچەنێت:تایبەت
ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو مەرجانەی بەغدا وەك مەرجی پێشوەخت دایناون مەرجی دانوستان نین، بەڵکو ئەوان ئیستغلالی بار‌و دۆخی هەرێمیان کردووە. بۆیە دەبێت لە ئێستاوە ئێمە بیر لەبژاردەی دیکە لەگەڵ عێراق، بکەینەوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زیرێكی حكومه‌تی عێراق، كه قسه‌ی بۆ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی “العربي الجديد” كردووه، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لیستێکی مه‌رجی داری ١٣ خاڵی داوه‌ته ئه‌و لایه‌نانه‌ی نێوه‌ندگیریی ده‌كه‌ن، تاوەکو پاش جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رجانه دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكات.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، دکتۆرفرسەت سۆفی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی مەرجەکانی بەغدا بۆ دانوستان لەگەڵ هەرێم رایگەیاند”ئەو مەرجانەی کە بەغدا وەك مەرجی پێشوەخت دایناون، مەرجی دانوستان نین، بەڵکو ئەوە دەگەیەنێت، کە ئەوان ئیستغلالی بار‌و دۆخی هەرێمی کوردستانیان کردووە و نایەوێت گفت‌و گۆبکەن.
فرسەت سۆفی جەختی لەوەکردەوە و گوتی،بەم جۆرە نە نیەتی قبوڵە و نە ئەوەش نیەت پاکییە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان، بەپێچەوانەوە ئەوانە دەیانەوێت هەرێمی کوردستان بەو گەمارۆدان و بارودۆخەی، کە هەیەتی بەردەوامی پێبدەن.
ئەو ئەندام پەرلەمانەی پارتی دەڵیت، دەبێت لە ئێستاوە هەرێمی کوردستان، بیر لە بژاردەی دیکە بکاتەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق.
دیارترین مه‌رجه‌كانی بەغدا، بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بریتیە لە،هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم، راده‌ستكردنی سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان به -به‌غدا، راده‌ستكردنی سه‌رجه‌م داهاته نه‌و‌تییه‌كان و داهاته‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، راده‌ستكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سه داواكراوانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانن و حكومه‌تی عێراق داوایان ده‌كات، گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد بۆ سنوری كارگێڕی هه‌رێمی كوردستان، پێش ئه‌وه‌ی ساڵی ٢٠٠٣ ئه‌مریكییه‌كان عێراق داگیربكه‌ن، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقه‌وه په‌یوه‌ست بكرێنه‌وه.
هەروەها رێگه‌نه‌دان به گه‌شتكردنی هیچ به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق، نابێت هه‌رێم هیچ كه‌سێك داڵده بدات كه له‌لایه‌ن به‌غداوه داوابكرێت، جگه له چه‌ند خاڵێكی دیكه‌ی لاوه‌كی كه به‌غدا وه‌ك مه‌رجی دانوستان خستوویه‌تییه به‌رده‌ست.