نوچەنێت: تایبەت
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانی وه‌فدێكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌غدا ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرێت، هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه.
بریار بوو ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه 25/12/2017 وه‌فدێكی لیژنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدا بكات به‌ڵام به پێی زانیارییه‌كان سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام نه‌دراوه‌و هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، بێگه‌رد تاڵه‌بانی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌ردانی وه‌فدی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌غدا ڕایگه‌یاند، سه‌ردانی وه‌فدی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌غدا هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه ، به‌ڵكو له ئاماده‌كاری داین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و سه‌ردانه. ئه‌وه‌ی كه چه‌ند ڕۆژێك دواكه‌وتوه په‌یوه‌ندی به‌و پشوانه‌وه هه‌بوه، كه له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌بووه‌و بوار نه ره‌خساوه.
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، کە چوونی وه‌فدی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌غدا، له كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری لی دراوه ، له هه‌وڵداین بۆ دیاریكردنی كاتیكی گونجاو بۆ ئه‌و سه‌ردانه.