نوچە-مشرق
سەنتەرێکی لێکۆڵێنەوە ی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا، ئاماژەی بە دەستکەوتە سیاسی و سەربازییەکانی ئێران لە ساڵی ٢٠١٧ کردووە و دەڵێت، گرتنەوەی کەرکوک یەکێک لە دەستکەوتە گرنگەکانی ئێران بووە لەم ساڵەدا.
سەنتەری توێژینەوەی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا، لە راپۆرتێکدا تیشکی خستۆتە سەر حەوت روداوی گرنگی نێودەوڵەتی.
ئەم سەنتەرە ئەمریکییە لە بەشێک لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بە کەوتنی کەرکوک کردووە و دەڵێت، بەرپرسانی ئێرانی بەرامبەر بە رووداوەکانی ساڵی ٢٠١٧ دەبێ هەست بە خۆشی بکەن، لەم ساڵەدا مانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات گرەنتی کراوە.حزبولڵا لە لوبنان پێگەیەکی قایمتری هەیە. داعش بەشێکی بەرچاو لە قەڵمڕەوی خۆی لە ژێر کۆنتڕۆڵدا نەماوە.حوسییەکنای یەمەن، سعودیەیان بەرەوڕووی گفرت کردۆتەوە و عێراق شاری نەوتی کەرکوکی گرتەوە.
سەنتەری توێژینەوە ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا جەختیش دەکاتەوە، کە کۆی ئەم رووداوانە ئێران رۆڵی دیاریکەری هەبووە وئەمەش کاریگەری ونفوزی ئێرانی لە ناوچەکە زیاتر کردووە.