تایبه‌ت: نوچه‌نێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا پڕكرنه‌وه‌ی پۆسته وزراریه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵمان تاوتوێ نه‌كردووه.
له چه‌ند ڕۆژی رابردودا له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا هه‌ریه‌كه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌لی ئیسلامی كشانه‌وه‌ی خۆیان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند، هاوكات بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستبه‌رداربوونی خۆی له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش راگه‌یاند.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دلێر ماوه‌تی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به هه‌ڵویستی حزبه‌كه‌ی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته به‌تاڵه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ له حكومه‌تی هه‌رێم لە لایه‌ن حزبه‌كه‌ی و پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه رایگه‌یاند: تا ئێستا وه‌ك یه‌كێتی تاوتوێی پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته وزاریه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌لی ئیسلامیمان نه‌كردووه، چاوه‌ڕێی یه‌كلابوونه‌وه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامین.
دلێر ماوه‌تی راشیگه‌یاند، بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆببێته‌وه و پرسی پركردنه‌وه یان به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پۆستانه و چه‌ند بژارده‌یه‌كی دیكه تاوتی بكه‌ین، چونكه یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه رێككه‌وتنێكمان هه‌یه، كه ته‌مه‌نی په‌رله‌مانمان بۆ هه‌شت مانگ درێژكردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕێی یه‌كلابوونه‌وه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامین.
له‌باره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ماوه‌تی گوتی، پركردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یان وه‌ك خۆی هێشتنه‌وه‌ی به‌م جۆره‌ی ئێستاش تاوتوێ ده‌كه‌ین و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕیاریان له‌باره‌وه وه‌رده‌گرێت.