کۆمسیۆن: چاوەڕێی پەرلەمان دەکەین تا بەفەرمی کۆببینەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێم رایدەگەیەنێت، ئێمە چاوەڕێی پەرلەمانی کوردستانین، کە بەفەرمی داوابکات لەگەڵ کۆمسیۆن کۆببێتەوە، بۆ دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردن.

لە 6-11-2017، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی لە هەرێمی کوردستان نوسراوێکیان ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد و تێیدا داوایان کرد رۆژی هەڵبژاردن دیاریبکرێت، لە ئێستاشدا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران نوسراویان ئاراستەی پەرلەمان کردووە، بۆ دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنەکان.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شێروان زراز، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، لەبارەی دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردن رایگەیاند “هەر چەندە لە نوسراوەکەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، کە ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە، ئاماژە بەوە دەکات کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی ئامادەکاری بکات، بەڵام ئێمە چاوەڕێی پەرلەمانی کوردستانین، کە بەفەرمی داوابکات لەگەڵ کۆمسیۆن کۆببێتەوە، چونکە نوسراوەکە لە رووی ئیدارییەوە ئاراستەی پەرلەمان کراوە”.

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و راپرسی جەختی لەوەشکردە، کە “کۆمسیۆن لەدانیشتنی خۆی دا ئەو پێویستیانەی، کە هەیەتی لە رووی لۆجستی، بودجە و هاوکاری و لایەنە پەیوەندیدارەکان باسی دەکەین، دواتر ئەگەر کارەکان جێبەجێکران، ئەوکات دەتوانین دیاری بکەین لە چ ماوەیەکدا هەڵبژاردن بکرێت”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com