تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌شبینین له‌و ماوه‌یه‌ی، كه یه‌كگرتوو داوای كردووه حكومه‌تی هه‌رێم به ئەرەێنی وەڵام بداته‌وه.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه ٢٤-١٢-٢٠١٧) ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا، دوا مۆڵه‌تی ١٥-١-٢٠١٧ی ساڵی نوی دایه حكومه‌تی هه‌رێم بۆ مانه‌وه له‌و حكومه‌ته‌دا، بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی حزبه‌كه‌ی.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، نازم كه‌بیر، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی بۆ مۆڵه‌ته 20 رۆژیه‌كه‌ی یه‌كگرتوو بۆ كشانه‌وه له حكومه‌تی هه‌ریم رایگه‌یاند: ماوه‌یه‌كی زۆره حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی به هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی كردووه، تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌و بۆیه گه‌شبینین به جێبه‌جێكردنی مۆڵه‌ته‌كه‌ی یه‌كگرتوو له‌و ماوه‌یه‌ی، كه دیاریانكردووه.
سه‌باره‌ت به به‌شێك له مه‌رجه‌كانی یه‌كگرتوو ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتی، پارتی-یش له‌گه‌ڵ باشكردنی بژێوی خه‌ڵكه و داوا ره‌وا و مه‌ده‌نییه‌كانی خۆپیشانده‌رانه؛ پێویسته خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نی له كۆمه‌ڵه كه‌سێكی ئاژاوه‌گێڕ جیابكه‌ینه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ده‌شڵێت “ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین ئه‌و كه‌سانه‌ی بێ تاوانن ئازادبكرێن و له كه‌سه تێكده‌ره‌كان جیابكرێنه‌وه.