نوچەنێت
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دڵنیایی دەدات، کە موچەی پێشمەرگە دەستکاری ناکرێت و لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی موچەکەیان دەکرێت.
بەگوێرەی پلانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە بەهۆی كەمیی داهات دەستكاری سیستەمی موچەی هێزە ئەمنییەكان بكات و كەمی بكاتەوە، وەك چۆن پێشتر موچەی فەرمانبەرانی كەم كردەوە.
بەپێی زانیارییەکان، خەرخی مانگانەی هێزەکانی ئەمنییەکان “پێشمەرگە، ئاسایش و پۆلیس” 320 ملیار دینارە، ئێستا حكومەت دەیەوێ 105 ملیار دیناری لێ كەم بكاتەوە.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بە (رووداو)ی راگەیاند: چەند رۆژێکە دەنگۆی دەستکاریکردنی موچەی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان ھەیە. بەخۆشحاڵییەوە لە سەرچاوەیەکی بڕیاربەدەست و پەیوەندیداری حکومی دڵنیاکراینەوە، کە بەھیچ شێوەیەک دەستکاری موچەی پێشمەرگەی ئاسایی ناکرێت. تەنیا بڕێکی کەم دەستکاری موچەی پلەدارەکان دەکرێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی جەختیکردەوە، کە لەگەڵ ھەنگاوەکانی پڕۆسەی چاکسازی و پێداچوونەوە بە موچەی فەرمانبەر و چاککردنی بژێوی ژیانی ھاوڵاتیانی کوردستانن. هەروەها بەھەموو شێوەیەک پشتیوانی لە ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن، بۆ دەربازبوون لەم دۆخە نەخوازراوە و باوەڕیان بە چارەسەر و چاکبوون و دەربازبوون لەو دۆخە کاتییە ھەیە.