تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌مان بیستووه یه‌كگرتووی ئیسلامی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكشێته‌وه. ده‌شڵێت “بەڵام بۆ مانه‌وه مه‌رج داده‌نێت”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٣/١٢/٢٠١٧ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌كگرتوو بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی مانه‌وه یان كشانه‌وه‌ی یه‌كگرتوو له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجام دا و بڕیارە سبەی یەکشەممە خۆی یەکلا بکاتەوە.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، فه‌رحان جه‌هه‌ر، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتارانی پارتی بۆ پرسی كشانه‌وه‌ی یه‌كگرتوو لە حکومەت رایگه‌یاند: ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند مانگێكی كه‌می ماوه، بۆیه ئێمه پێمانباشه ئه‌م حكومه‌ته هه‌تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو له ئه‌ركه‌كانی به‌رده‌وام بێت.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر ئاماژە بەوە دەدات، ئه‌وه‌ی بۆ كشانه‌وه یان مانه‌وه‌ی یه‌كگرتوو بیستوومانه ئه‌وه‌یه، کە به كۆمه‌ڵێك مه‌رجه‌وه له حكومه‌ت ده‌مێنێته‌وه و ناكشێته‌وه.
سه‌باره‌ت به دیاریكردنی هیچ كاتێكی دیاری كرا‌و بۆ جێكردنی مه‌رجه‌كانی یه‌كگرتوو گوتی، زانیاریم له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نییه.