نوچەنێت
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ده‌ركه‌وت خه‌باتی مه‌ده‌نی پاساو نییه بۆ ئاژاوه‌گێڕی.
ئه‌م نووسینه‌ی مه‌لا به‌ختیار له‌كاتێكدایه، كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا خۆپیشاندان له سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌ستیان پێكرد، بەهۆی دروستبوونی گرژی لەناو خۆپیشاندانەکان، ژماره‌یه‌ك باره‌گای حزبی و فه‌رمانگه‌ی حكومی سوتێندران و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیش بوونە قوربانی.
مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به نووسینێكدا به‌ناوی به‌هاری عه‌ره‌بی بۆ شكستی خوارد؟، رایگه‌یاند “کە به‌هاری عه‌ره‌بی، ئه‌و رووداوه رۆژهه‌ڵات هه‌ژێنه بوو، كه له‌سه‌رهه‌ڵدانیا، ئومێدی گۆڕانكاری له‌سه‌ر هه‌ڵچنرا”.
هەروەها مه‌لا به‌ختیار گوتوویەتی “به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی، خۆپیشاندانه‌كان به‌رنامه‌ی سیاسی و ئایدیۆلۆژی ئاڕاسته‌ی نه‌ده‌كردن، حزبی قاڵ و قوڵبوی خه‌بات و رابه‌رایه‌تی كاریزمایان نه‌بوو. هه‌ڵچوون و داچوون و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ده‌زگا و باره‌گا، كرایه بنه‌مایان و به‌دیلی سیاسی و سیسته‌می حوكمڕانییان نه‌بوو، ئاژاوه‌گێڕی به‌ره به‌ره زاڵكرایه سه‌ر به‌هاره‌كه.
هەروەها به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماژە بەوە دەکات، کە قۆناغ به قۆناغ، هێزه مه‌ده‌نییه‌كان كشانه‌وه و هێزه كۆنه‌په‌رسته‌كان زاڵبوون و راشیگەیاندووە “بۆیه به‌هاری به‌ناو عه‌ره‌بی، شكستی خوارد و ته‌واوی ئه‌و ئومێدانه‌ی هه‌شبون بۆ گۆڕانكاری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.. كرانه قوربانی ئاژاوه‌گێڕی و كۆنه‌په‌رستی.