پەرلەمانتارێک: وەزیرەکانی گۆڕان خانەنشین دەکرێن

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی رایدەگەیەنێت، بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرەکانی گۆڕان بڕیارێکی سیاسییە، بەڵام بەپێی یاسا بەهەمان خولەکانی پێشووتر خانەنشین دەکرێن.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠-١٢-٢٠١٧، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان، كشانه‌وه‌ی خۆیان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند. ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ دروستبوونی خۆپیشاندانەکان لە هەرێمی کوردستان، بەشێك لەلایەنە سیاسییە رکابەرەکانیش پێیانوایە کشانەوە لە ئێستادا بۆ موزایەدەیە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شوان شێخ ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی، کە هاوکات ئەندامی لیژنەی یاساییە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “بەپێی یاسا وەزیرەکانی گۆڕان و کۆمەڵ، دوای قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەیان و تەواو کردنی رێکارە یاساییەکان، وەك وەزیرێکی دەستلەکارکێشاوە لەم حکومەتەی ئێستا، بەهەمان شێوەی خولەکانی پێشوتر خانەنشین دەکرێن”.

شوان شێخ ئەحمەد ئاماژە بەوە دەکات، لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونی کەسێك وەکو وەزیر تاکو ئەو رۆژەی دەستلەکاردەکێشێتەوە یان بەردەوام دەبێت، بەپێی یاسا خانەنشین دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com