وەزارەتی دارایی: رۆژی یەکشەممە موچە دابەشدەکەین

0

نوچەنێت

هەرچەندە رۆژی یەکشەممە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی مەسیح کراوەتە پشوو، بەڵام وەزارەتی دارایی لەو رۆژەدا بەردەوام دەبێت لە دابەشکردنی موچەی ئەو شوێنانەی بەپێی لیستی موچە، دەبێت لەو رۆژەدا موچەکانیان وەربگرن.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگەیاند “سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌، 24-12-2017 كراوه‌ته‌ پشووى فه‌رمی له‌ داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام گه‌نجینه‌ و بانكه‌كان له‌ ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌بن، بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ى ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ راگه‌یاندرابوو له‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌دا موچه‌كانیان دابه‌ش ده‌كرێت”. 

بەپێی لیستی موچە کە پێشتر بڵاوکراوەتەوە: رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 24-12-2017 موچه‌ى خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و موچه‌ى مانگى 9ـى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

– وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى
– وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
– وه‌زاره‌تى پلاندانان 
– دیوانى چاودێرى دارایی
– مافى مرۆڤ
– ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم
– ده‌سته‌ى ژینگه‌
– ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان
– ده‌سته‌ى ده‌سپاكى
– كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com