تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كورد و سوننه كێشه‌یان له‌گه‌ل بودجه‌ی 2018ی عێراق هه‌یه، هه‌تا كۆتای ئه‌مساڵ و هاتنی سالی نوی بودجه نایه‌ته‌وه په‌رله‌مانی عیراق.
پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی نوێی ٢٠١٨، ناڕه‌زای كورد و سوننه‌ی لیكه‌وتووه‌ته‌وه، چونكه كوتله كوردستانیه‌كان رایانگه‌یاندووه، له یاسایی نوێی بودجه‌دا پێشێلكاری ده‌ستور به‌رامبه‌ر كورد كراوه، هه‌روه‌ها پشكی كورد بۆ ١٢.٧% كه‌مكراوه‌ته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، نه‌جیبه نه‌جیب، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی پرۆژه‌یاسایی بودجه‌ی ٢٠١٨ی عێراق رایگه‌یاند: كورد و سوننه دژی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م پرۆژه یاساییه‌ی بودجەی ٢٠١٨ بوون، بۆیه كه هێندرایه په‌رله‌مان نه‌توانرا رێژەی یاسایی بۆ په‌یدا بكرێت، بۆیه نه‌تواندرا هیچ خویندنه‌وه‌یه‌ك بۆ پرۆژه‌یاساكه بكرێت.
نه‌جیبه نه‌جیب پێی وایه، هه‌تا ساڵی نوێ پرۆژه‌یاسای بودجه نایه‌ته‌وه په‌رله‌مان، به‌ڵام لایه‌نه شیعه‌كان ده‌توانن به جێبه‌جیكردنی داواكانی لایه‌نه سوننه‌كان رازییان بكه‌ن و بودجه به زۆرینه تێپه‌ڕێنن.
سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌كه‌دا نه‌جیبه نه‌جیب گوتی “كورد له پرۆژه‌یاسایی نوێی بودجه‌دا پێشێلكاری ده‌ستوری زۆری به‌رامبه‌ر كراوه، بۆیه تێبینی و قسه‌ی زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌و ڕیژه‌یه هه‌یه، كه بۆ كورد دانراوه، كه تا ئێستاش ١٢.٧% و نه‌كراوه‌ته‌وه به ١٧%.
نه‌جیبه نه‌جیب ئاشكرای ده‌كات، بودجه‌ی عێراق ١٠٤ تریلیۆن دینارە، ته‌نها ٦ تریلیۆن و ٤٠٠ ملیار دینار بۆ هه‌ریمی كوردستان ته‌رخانكراوه بۆیه ئه‌و رێژه‌یه كه‌مه و به‌شی موچه‌ش ناكات، تا بگات به پرۆژه و كاروباره‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت.