نوچەنێت
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کەمپی بێرسڤ لە زاخۆ، 22 خێمە سووتان و خێزانە ئاوارەکان زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە و هەموو کەلوپەلەکانیان سوتاون.
کەمپی بێرسڤ لە زاخۆ دوو هەزار و 500 چادری تێدایە، نزیکەی 400 چادریان ئاوارە موسڵمانەکانی شنگال تێیدا نیشتەجێن، ئاگرەکەش لەنێو چاودرەکانی ئەواندا کەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کاتژمێر 6:30ی بەیانی بە هۆی ئاگرەکە، هەموو شتێکیان لەدەست دا و تەنانەت رەگەزنامەکانیشمان سووتان”.