نوچەنێت-السومریە نیوز
پێگەی السومریە نیوز لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری رایگەیاندووە، کە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا، دوای سەری ساڵی نوێی زایینی و بە نێوەندگیری نەتەوەیەکگرتووەکان دەستپێدەکات و فواد مەعسوم، سەرۆککۆماری عێراقیش چآودێری بە سەر ئامادەکاری بەڕێوەچوونی ئەم دانوستانانە دەکات.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە گفتوگۆکان دوای پشووەکانی ساڵی نوێ دەستپێدەکات و تیایدا کۆمەڵێک پرسی گرنگ لەوانە موچە، سنوورەکان و بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان تاوتوێ دەکرێت.
بە پێێ سەرچاوەکە، دیپلۆماتکارانی رۆژئاوایی فشارەکانیان بۆ سەر عێراق بۆ دەستپێکردنی دانوستان لە گەڵ هەولیر چرتڕ کردۆتەوە، هۆیەکەیشی نیگەرانی وڵاتانی رۆژئاواییە لە بارەی کاریگەریەکانی ئەم قەیرانە لە سەر پرۆسەی ئاوەدانکردەوە و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانە لە عێراق، بە تایبەت لە دوای تێکشكانی داعش.