نوچه‌نێت – ئه‌لعه‌ره‌بیه
دوای ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه له عێراق له ساڵی 2014 فتوای جیهادی كیفائی ده‌ركرد بۆ دژایه‌تی كردنی داعش، به‌هۆیه‌وه حه‌شدی شه‌عبی مشتومڕاوی دروست بوو، بۆیه مه‌رجه‌عیه‌ت و به تایبه‌تیش سیستانی رۆڵی دیاری‌یان گێڕا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، كه له ماوه‌ی حوكمڕانی مالیكی‌دا سێیه‌كی خاكی عێراقیان داگیر كرد.
ئێران و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی سواری شه‌پۆله‌كه بوون و میلیشیاكانی سه‌ر به خۆیان، وه‌ك به‌در و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قیان لكاند به حه‌شدی شه‌عبیه‌وه، به‌مه‌ش داعش و حه‌شدی شه‌عبی بوونه دوو بیانوو، كه ئێران به‌كاری هێنان بۆ به‌هێزكردنی هه‌ژموونی خۆی له عێراق و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كانی دیكه و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ئه‌و وڵاتانه‌دا. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له قاسم سوله‌یمانی كرد شانازی به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی بكات، كه له عێراقدا گرتبوونی و چه‌كدارانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به ده‌وره‌وه بوون، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئێران هیوای گه‌وره بۆ دروستكردنی هیلالی شیعه هه‌ڵبچنێت، به‌جۆرێك ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران نه‌یانشارده‌وه، كه چوار پایته‌ختی عه‌ره‌بیان كۆنتڕۆڵ كردووه، ئه‌وانیش: به‌غدا، دیمه‌شق، سه‌نعا و بهیروتن.
داواكارییه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی سیستانی مایه‌ی شۆك بوو بۆ تاران، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له شرۆڤه‌كارانی كاروباری ئێران ده‌یبنن، كاتێك سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عێراق فتوای ئه‌وه‌ی دا، كه ده‌بێت چه‌كی حه‌شدی شه‌عبی به‌ده‌ست حكومه‌ته‌وه بێت؛ هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ته‌واوی خاكی عێراقی له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش راگه‌یاند، كه هێشتا ئێران وه‌ك بیانوویه‌ك بۆ ناردنی هێزه سه‌ربازییه‌كانی بۆ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ به مه‌به‌ستی پێشكه‌ش كردنی راوێژی سه‌ربازیی به‌كاری ده‌هێنا.
مه‌نسور ئه‌مان، شرۆڤه‌كاری سیاسی ئێران سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری راسته‌وخۆی داعش له‌سه‌ر هه‌ژموونی ئێران ده‌ڵێت “هه‌روه‌ك چۆن ده‌ركه‌وتنی داعش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌هێزبوونی هه‌ژموونی ئێران هه‌بوو، هه‌رواش تێكشكانی داعش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر سنوردار بوونی پرۆژه و دروشمه‌كانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران”.
ده‌شڵێت “له سیستمی دوای داعش، شوێنی تایفه‌گه‌ری نابێته‌وه، ئاراسته‌ی پرۆسه‌كه به‌مشێوه‌یه له عێراق به‌هۆی سیستانییه‌وه”.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره ئێرانیه، پێیوایه له‌ناوچوونی داعش له عێراق و سوریا مانای له‌ده‌ستدانی ئه‌و بیانوه‌ی ئێرانه، كه له ماوه‌ی رابردوودا ده‌ستی پێوه گرتبوو بۆ مانه‌وه‌ی له عێراق و سوریا، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی سیستانی فه‌رمانی ئه‌وه‌ی ده‌ركرد، كه ده‌بێت چه‌ك به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بێت و رێگری له ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی بكرێت له‌وه‌ی هیچ رۆڵێكی سیاسیان هه‌بێت.
شرۆڤه‌كاران پێیانوایه داواكارییه‌كه‌ی سیستانی بۆ راده‌ستكردنی چه‌ك به ده‌وڵه‌ت، لایه‌نگرانی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كان و لایه‌نگرانی رژێمی ئێران، كه ده‌یانه‌وێت ده‌ست به تواناكانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه بگرن و ته‌نها بۆ خزمه‌تی ئه‌جێندای ئێران به‌كاری بهێنن، لێك جیا ده‌كاته‌وه.
شرۆڤه‌كاران هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، بڕیاره‌كه‌ی سیستانی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، مه‌شروعیه‌تی ئایینی ئه‌م میلیشیایه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و له‌جیگه‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌ی عێراق جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه، كه له هاوپه‌یمانی ئێرانه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ دژبه‌ری ئێران و رێگر ده‌بێت له تاران بۆ به‌رده‌وامیدان به سیاسه‌ته تایفه‌گه‌رییه‌كانی.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ره‌حیم سه‌فه‌وی راوێژكاری سه‌ربازی عه‌لی خامنه‌یی نیگه‌رانی زۆری خۆی پیشاندا له به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2018ی په‌رله‌مانی عێراق، دوای دوو رۆژ له فتواكه‌ی سیستانی سه‌باره‌ت به حه‌شدی شه‌عبی.
هه‌روه‌ها ئه‌و راوێژكاره‌ی خامنه‌یی به گوته‌ی لێوان لێو له تایفه‌گه‌ری گوتی “كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی شیعه له په‌رله‌مان و حكومه‌تی داهاتووی عێراق كێشه بۆ ئێمه دروست ده‌كات”.