دڵشاد عومەر داوا لە مامۆستایان دەکات لە ناوەندەكانی خوێندن بایكۆت رابگەیێنن

0

نوچەنێت

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی داوا لەمامۆستا و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکات لە ناوەندەكانی خوێندندا بایكۆت رابگەیێنن.

بەپێی نووسراوێك، كە واژۆی دڵشاد عومەر ، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ، بەسەرەوەیە، ناوبراو داوا لە مامۆستایان دەکات لەجیاتی خۆپیشاندان بایکۆت بکەن و دەڵێت”مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ ئەوەی پێشەنگ بین وەكو پێشوو وە بۆ ئەوەی نەبینە بەشێک لە کێشمەکێشمی باڵ و کوتلە و حیزبی سیاسی و دووربن لەدەستی ئاژاوەگێڕی ، داواكارم خۆپیشاندان بكەن بە بایكۆت لەناو ناوەندەکانی خوێندندا. ئەوانەشی كە دوورن و ناتوانن هاتووچۆ بكەن، لەبەر پاراستنی ئارامی شارەكەمان لە ماڵەكانیان بمێننەوە و پلان و ستراتیژی خەباتی مەدەنی دابڕێژن”.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، دەڵێت”سێ ساڵ داوای یەكخستنی پێشینەی دامودەزگاكان بەتایبەت پەروەردە دەكەین، كە ناعەداڵەتییەكی زۆری تێدایە، بەڵام چارەسەر نەكراوە.”

دڵشاد عومەر لە راگەیەندراوە دوو لاپەڕەییەكەیدا، روو لە “پێشمەرگە قارەمانەكان و هێزەكانی ناوخۆ” دەكات و دەڵێت”ماندوو نەبن، بەهیوام ئێوەش كە هاووڵاتی خێر لەخۆی نەدیوی ئەم وڵاتەن رێز لە خۆپیشاندەران بگرن و مامەڵەی مەدەنیان لەگەڵدا بكەن.”

بەڕێوەبەری گشتی پەرەوەردەی سلێمانی ئامادەیی دەردەبڕێت بۆ کەفالەتی دەستگیرکراوان و دەڵێت: “شەرمە بۆمان کە مامۆستا ئازاربدرێت و دەستبەسەر بكرێن. داواكارم هەر مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندكارێك دەستبەسەر كراون بەزووترین كات ئازاد بكرێن. دەبمە كەفیلیان بۆ ئازادبوونیان ، ئەگینا بوونمان وەك بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە زیادە.”

 
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com