نوچەنێت
لە خۆپیشاندانەکانی شارۆچکەی تەقتەق، 17 فەرمانگەی حکومی و بارەگای حزبی سووتێنراون، هیچ دۆسیە و بەڵگەنامەی هاونیشتمانیان لە دادنووس، شارەوانی، کشتوکاڵ و فەرمانگەکانی دیکەدا نەماون و لە دەوامی حکومەت وەستاوە.
بەگورەی زانیارییەکان، لە شارۆچکەی تەقتەق زۆرێک لە فەرمانگە حکومی و حزبییەکان سووتێنراون و زیانیان بەرکەوتووە و دەوامی حکومی لەو شارۆچکەیە راوەستاوە.
لە خۆپیشاندانەکانی تەقتەق، بەڕێوەبەرایەتی ناحیە، شارەوانی، بنەکی پۆلیسی هاتووچۆ، دادگا، دادنووس، داواکاری گشتیی، کشتوکاڵ، پۆستە و گەیاندن، تاپۆ، مۆزخانە، بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردن، کۆمسیۆن، فەرمانگەی کارەبا، بارەگانی یەکێتی، پارتی، یەکگرتوو و کۆمەڵ.
لە مۆزەخانەی ئەو شارۆچکەیە، نزیکەی 200 پارچە شوێنەروار و کەلوپەلی کۆن و کولتوری بەتەواوی شکێنراون و سووتێنران.
لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە دەستگیرکردنی ئەو کەسانە کردووە، کە دەستیان لە سووتاندن و زیانگەیاندن بە فەرمانگە حکومی بارەگا حزبییەکانی ناوچەکە گەیاندووە، تاوەکو ئێستا بەفەرمانی دادوەر 11 لەو خۆپیشاندەرانە دەستگیر کراون.