گوتەبێژی کارەبای سلێمانی: پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان وەکو خۆی جێبەجێ دەکرێت

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا دۆخی کارەبا لە پارێزگای سلێمانی ئاسایی بووەتەوە و پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان وەکو خۆی جێبەجێ دەکرێت.

رۆژی سێشەممە ١٩-١٢-٢٠١٧، ژمارەیەك خۆپیشاندەر لە قەزای چەمچەماڵ هێرشیان کردە سەر وێستگەی غازی چەمچەماڵ و بووە هۆی لەکار کەوتنی وێستگەکە، ئەمەش وایکرد تاڕادەیەك شێواوی لەڕەوشی كارەبای سلێمانی دروست بکات.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سیروان محەمەد، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی، لەبارەی کارەبای سلێمانییەوە رایگەیاند “لە رووداوەکانی چەند رۆژی رابردوو، بەهۆی لەکار کەوتنی وێستگەی غازی چەمچەماڵەوە بۆماوەی ١٠ کاتژمێر کارەبای سلێمانی کوژایەوە، بەڵام بەهۆی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە ئێستا دۆخی کارەبا لە پارێزگای سلێمانی ئاسایی بووەتەوە”.

گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە ئەو وێستگانەی بەهۆی رووداوەکانەوە لە کارکەوتبوون، لە ئێستادا بەکار خراونەتەوە.

سیروان محەمەد لەبارەی پێدانی کارەبا بەهاوڵاتیان گوتی “پێش رووداوەکان، پێدانی کارەبا بەهاوڵاتیان لە سنوری پارێزگای سلێمانی چۆن بووە، بەهامان شێوە ئێستا ئەو بەرنامەیە وەکو خۆی جێبەجێ دەکرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com