تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كشانه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ له حكومه‌ت، كه هه‌ڵبژاردن سی مانگی ماوه، موزایه‌ده‌ی سیاسییه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20/12/2017، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كشانه‌وه‌ی خۆیان له حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان راگه‌یاند: هاوكات بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیش بوو.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، شوان شیخ ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری پارتی له لیژنه‌ی یاسای په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامبوونی وه‌زیره‌كانی گۆڕان و به تایبه‌ت كۆمه‌ڵ هه‌تا رێكاره یاساییه‌كانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان ته‌واو ده‌بێت و له په‌رله‌مان متمانه‌یان لی وه‌رده‌گیرێته‌وه رایگه‌یاند: كشانه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ له حكومه‌ت، هه‌نگاوێكی سیاسی و موزایه‌ده بوو ، چونكه هه‌ڵبژاردن له كوردستان سێ مانگی ماوه.
شوان شێخ ئه‌حمه‌د دەڵێت، كشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ رێكاری یاسایی پێویسته چونكه پێویسته نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیرانه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بنێردرێت و پاشان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكرێت و له‌وێ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان قبوڵبكرێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی وه‌زیره ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كان هه‌تا دوای ته‌واوبوونی رێكاره یاساییه‌كان ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی گوتی، ده‌كرێ ئه‌و وه‌زیرانه هه‌تا ئه‌و كاته به‌رده‌وام بن، چونكه هه‌تا په‌رله‌مان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان قبوڵ ده‌كات وه‌زیرن، به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌تێكدا به‌رده‌وامبوونیان پێویستی به بڕیاری خۆیان ده‌كات، چونكه بڕیاره‌كه‌یان سیاسی بووه نه‌ك یاسایی.