تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، ریككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی گۆڕان-یه‌كێتی هه‌لنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه ته‌نها هه‌لپه‌سێردراوه بۆ كاتێكی نادیار. دەشڵێت “سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه”.
دوێنێ چوارشه‌ممه ٢٠/١٢/٢٠١٧ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كشانه‌وه‌ی خۆیان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند. هاوكات گۆڕان له میدیاكانیه‌وه هه‌ڵپه‌ساردنی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی له‌گه‌ل یه‌كێتی نیشتمانی ئاشکراکرد.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ساماڵ عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به ئاگاداری یه‌كێتی بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی نێوانیان رایگه‌یاند: هه‌ڵپه‌ساردنی رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بڕیاری خۆمانه، چونكه ساڵێك و حه‌وت مانگه ئه‌م ڕیككه‌وتنه هیچی لی جێبه‌جێ نه‌كراوه. بۆیه جڤاتی نیشتمانی ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی هه‌ڵپه‌سارد هه‌تا ئه‌و كاته‌ی یه‌كێتی ده‌توانێت خاڵ به خاڵی رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكات.
سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی نێوان حزبه‌كه‌ی و یه‌كێتی نیشتمانی ساماڵ عه‌بدوڵڵا گوتی، كه رێككه‌وتنی سیاسی هه‌ڵپه‌سێردرا، كه‌واته سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شیش نامێنێ و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، بۆیه له ئێستادا هیچ سه‌ركردایه‌تیه‌كی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌ماوه و هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی نه‌كشاوه‌ته‌وه، چونكه ده‌نگی یه‌كه‌می پارێزگای سلێمانین، به‌ڵام قسه‌ش له‌وه كراوه، كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چی بكات له ئه‌گه‌ری ڕیگری دروستكردن بۆ پارێزگاره نوێیه‌كه‌ی سلێمانی.