نوچەنێت
سەرۆککۆماری عێراق وادەی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوە و دانوستاندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بە نێوەندگیریی لایەنی سێیەم، دیاری دەکات.
دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠١٧، کە تێیدا زیاتر لە %٩٢ـی دەنگدەران دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوە لە عێراق دا، حکومەتی عێراق چەندین سزا و گەمارۆی ئابووری خستە سەر گەلی کوردستان. هەوەها بە هاوکاری گروپێکی نێو یەکێتی نیشتمانی کەرکوکیان ناوچەکانی دەوروبەریان داگیر کرد.
بەپێی ھەواڵێکی میدیای فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاندووە، دانوستاندنەکانی ھەولێر و بەغدا بە نێوەندگیریی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دەچێت.
فوئاد مەعسوم ھەروەھا رایگەیاندووە، کە نامەیەکی بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان ناردووە و تێیدا داوای لێکردوون، ”گفتوگۆی جددی دەست پێ بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکان“.
سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دانوستاندنی نێوان بەرپرسانی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق دوای پشووەکانی سەری ساڵ، دەستپێدەکات.