پەرلەمانتارێک: بەشێک لە پێشێلکاریەکانی کەرکوك و خورماتوو وەکو خۆی ماوەتەوە 

0

نوچەنێت: تایئبەت

ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو پێشێلکاریانەی لە کەرکوك و دوز خورماتوو هەبوون و باسمانکردووە، هەندێکی وەکو خۆی ماوەتەوە و چارەسەر نەکراوە.

رۆژی ٥-١٢-٢٠١٧، محەمەد عوسمان، ئەندام پەرلەمانی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ژمارەیەك پێشێلکاری گروپە چەکدارە میلیشیانی ئاشکراکرد و رایگه‌یاند “پێشێلکاری چەند گروپێکی چەکداری ناو حەشدی شەعبی لە کەرکوک و دوخورماتوو و ناوچەکانی دیکە دژی هاوڵاتیانی کورد بەردەوامە، لەوانە کوشتنی هاوڵاتیانی کورد بە دەڕندەترین شێوە، بەراکێشانی بە شوێن ئۆتۆمبێلدا تا گیان لەدەستدانی؛ هەروەها فڕاندن و بێسەروشوێن کردن و سوتاندن و تەقاندنەوەی ماڵ و دوکانی هاوڵاتیانی کورد”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، محەمەد عوسمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، لەبارەی بەدەمەوەهاتنی بانگەشەکەی لەسەر دۆخی کەرکوك و دوز خورماتوو رایگەیاند “ئیشی ئێمەی پەرلەمانتار ئەوەیە، کە یاسا دەربکات و چاودێری ئیش و کارەکانی دەوڵەت بکات، بۆیە ئەو کێشە و کەموکورتییانەی هەبوون، یان ئەو لادانەی لە دەستور و یاسا بینیومانە خستومانەتە بەرچاوی لایەنی پەیوەندی دار”.  

محەمەد عوسمان دەڵێت “ئەگەر لایەنی پەیوەندیدار بەئیش و کارەکانی خۆی هەڵسێ و چارەسەری کێشەکانی بکات، ئێمەش هەر ئەوەمان دەوێت بۆ ئەوەی باشتر خزمەتی خەڵک بکات، ئەگەر هەر نەیکات و هەر وا بمێنێتەوە، بەدڵنیاییەوە لەسەری بەردوام دەبین و واز ناهێنین”.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەو بابەتانەی، کە ئێمە باسمانکردووە، هەندێکی وەکو خۆی ماوەتەوە و چارەسەر نەکراوە، وەهەندێکیشی تۆزێك باشتر بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com