نوچەنێت
پەرلەمانی کوردستان، بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نیلی زاكسی ئەدەبی لە ئەڵمانیا پیرۆزبایی لە بەختیار عەلی دەکات و رایگەیاند “گەلەکەمان سەربەرزە بە هەبوونی نووسەری وەک بەڕێزتان، کە ساڵانێکی زۆرە خزمەت بە بواری نووسین و ئەدەبی دەکەن”.
رۆژی ١٠-١٢-٢٠١٧، نووسەری نێوداری كورد بەختیار عەلی، خەڵاتی جیهانی نیلی زاكس-ی لە بواری ئەدەب وەرگرت، خەڵاتەكە لەلایەن پارێزگاری شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیاوە بەو نووسەرە كوردە بەخشرا، بەو جۆرە بەختیار عەلی، ناوی چووە لیستی نووسەر و ئەدیبە نێودارەكانی جیهان.
نیلی زاكس، خانمە نووسەرێكی ئەڵمانییە، ساڵی ١٨٩١ لە بەرلین لەدایكبووە و ساڵی ١٩٦٦ خەڵاتی نۆبڵی لە ئەدەبیات بەدەستهێناوە و ساڵی ١٩٧٠ لە سوێد كۆچی دوایی كردووە، خەڵاتی نیلی زاكس، خەڵاتێكی ئەدەبی جیهانییە و لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دوو ساڵ جارێك دەدرێتە ئەو كەسایەتییانەی، كە لەبواری ئەدەبیاتدا جێ دەستیان دیارە.
لیژنهی رۆشنبیری و راگهیاندن و هونهر له پهرلهمانی كوردستان لە نووسراوێکدا رایگەیاندووە “بهبۆنهی وهرگرتنی خهڵاتی نیلی زاكس بۆ كاره ئهدهبییه باڵاكان، پیرۆزبایی له نووسهری گهورهی گهلهكهمان (بهختیار عهلی) دەکەین”.
پەرلەمانی کوردستان دەڵێت “گەلەکەمان سەربەرزە بە هەبوونی نووسەری وەک بەڕێزتان کە ساڵانێکی زۆرە خزمەت بە بواری نووسین و ئەدەبی دەکەن و توانیوتانە ئەدەبی کوردی بگەیێنە ئاستێکی باڵا و ناسراو لەنێو ئەدەبی جیهانیدا”.
