تایبه‌ت: نوچه‌نێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا بڕیاری كشانه‌وه‌مان له‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌ریم نه‌داوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠-١٢-٢٠١٧، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌لی ئیسلامی كشانه‌وه‌ی خۆیان له حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان ڕاگه‌یاند و هاوكات بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیش بوو.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، به‌هزاد ده‌روێش، سه‌باره‌ت به هه‌نگاوی یه‌كگرتوو بۆ كشانه‌وه له حكومه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ رایگه‌یاند: تا ئێستا یه‌كگرتووی ئیسلامی هیچ بڕیارێكی نه‌داوه بۆ كشانه‌وه له حكومه‌ت و هێشتا له حكومه‌ته.
به‌هزاد ده‌روێش ده‌ڵێت، یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ هه‌ر بڕیارێك چاوه‌ڕێی بارودۆخێكی گونجاو ده‌كات بۆ خۆ یه‌كلاكردنه‌وه.
سه‌باره‌ت به به‌وه‌ی، کە ئایا یه‌كگرتوو هاوشیوه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ له حكومه‌ت ده‌كشیته‌وه سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو گوتی “چاوه‌ڕێی بارودۆخه‌دەكه‌ین، دواتر بڕیار ده‌ده‌ین.