نوچەنێت
گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کشانەوەیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی چوار ساڵە بە بەشداری هەر پێنج لایەنە سەرەکییەکەی کوردستان (پارتی، گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتوو و کۆمەڵ) پێکهاتووە. مانگی رابردوو وادەی ئەم خولەی پەرلەمان و حکومەت کۆتاییهات، پەرلەمانی کوردستانیش بڕیاریدا ماوەی هەشت مانگ کاری پەرلەمان و حکومەت درێژبکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان پێکەوە بڕیاری کشانەوەیان لە حکومەت داوە و بڕیارە راگەیێندراوێکیش بڵاوبکەنەوە. ئەوەش دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نووسراوێكى ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و داوای‌کرد، رێکاری یاسایی بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا هەڵبژاردنەکان ئەنجامبدرێن.