نوچەنێت
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەی خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستانەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند “ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ئه‌و ده‌نگه پاكانه‌ی، كه داوای چاككردنی ژیان و بژێوی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و له هه‌مان كاتدا دژی هه‌ر ره‌فتار و كردار و ده‌ستدرێژی و په‌لاماردانێكی شوێنه گشتی و دامه‌زراوه حكومی و حزبیه‌كانین”.
لە راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دا هاتووە “له‌مڕۆی كوردستان داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و شاڵاوه قێزه‌ون و ناشارستانیانه بكه‌ن، كه هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زموونه دیموكراسیه‌كه‌ی ده‌كات.
دەقی راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان:
خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان
ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان، وێڕای ئه‌وه‌ی، كه خۆپیشاندان به مافی خه‌ڵك ده‌زانین بۆ داواكردنی مافی ره‌وای خۆیان، كه ته‌واو له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و دیموكراسیه‌ت دێته‌وه‌و له‌و كاته‌ش، كه ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ئه‌و ده‌نگه پاكانه‌ی، كه داوای چاككردنی ژیان و بژێوی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و پارتیمان به په‌رۆشه‌وه‌یه، كه حكومه‌ت مشوری ئه‌و خاڵه گرنگه بخوات، له هه‌مان كاتدا دژی هه‌ر ره‌فتار و كردار و ده‌ستدرێژی و په‌لاماردانێكی شوێنه گشتی و دامه‌زراوه حكومی و حزبیه‌كانه، كه لێره‌دا كردار و ره‌فتاری ئه‌و كه‌سانه خۆپیشاندانه‌كه‌ی ته‌واو له جه‌وهه‌ر و مۆركی مه‌ده‌نیانه‌ی خۆی دا‌ماڵی و به خۆپیشاندانێكی چه‌كداریی خۆی وه‌ده‌رخست. دیاریشه، كه ئاژاوه‌گێڕان باره‌گاكانی پارتیمانیان له سه‌روی ئارمانجه‌كانیان داناوه. لێره‌دا داوا له ده‌زگا ئه‌منییه په‌یوه‌ندداره‌كان ده‌كه‌ین به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵسن له پاراستنی گیانی كه‌سانی نێو ئه‌و دامه‌زراوانه و نه‌یه‌ڵن رووداوه‌كان به ئاقاری ناشیرینكردنی كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌ی به‌رن.
له‌مڕۆی كوردستان داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و شاڵاوه قێزه‌ون و ناشارستانیانه بكه‌ن، كه هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زموونه دیموكراسیه‌كه‌ی ده‌كات.
هێنانه‌دێی به‌شێكی زۆری خواست و داواكانی خه‌ڵك و تێپەڕاندنی ئه‌م دۆخه سه‌خته به هه‌وڵ و كۆششی هه‌موولایه‌ك ده‌بێت، به‌مه‌به‌ستی زه‌مینه خۆشكردن بۆ هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتی و پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ، كه ویڕای ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان، خزمه‌تگوزاری و دادپه‌روه‌ری له سه‌روی لیستی ئه‌ركه‌كانی بێت. ئێمه، وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان له لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه خه‌باتگێڕه‌كان، كه قوربانییه‌كی بێ شومارمان له‌پێناو گه‌ل و نیشتمان به‌خشیوه، هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێكمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ پاراستن و پێشخستنی ئه‌م ده‌سكه‌وته پیرۆزه، كه به‌های ئه‌و قوربانییه‌یه.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
19/12/2017