نوچەنێت: تایبەت
قائمقامی قه‌زایی سه‌یدسادق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دۆخی ئه‌منی شاری سه‌یدصادق ئارامه و له ژێر كۆنترۆڵدایه.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له سنوری پاریزگای سلێمانی، به‌هۆی خۆپیشاندانی به‌شێك له هاوڵاتیانه‌وه له چه‌ندین باره‌گای حیزبی و حكومی سوتیندراون.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دیاری ره‌فیق قائمقامی قه‌زایی سه‌یدصادق سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ- و راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی له قه‌زاكه‌دا رایگه‌یاند ، به خۆشحاڵییه‌كی زۆره‌وه دۆخی ئه‌منی قه‌زای سه‌یدسادق، ته‌واو ئارامه. له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆش دا هیچ بریندار و قوربانیه‌ك نی یه، بۆیه پیویستمان به راگه‌یاندنی حاڵه‌تی نائاسایی نی یه و دۆخه‌كه له ژێر كرنترۆڵدایه.
دیاری ره‌فیق راشیده‌گه‌یه‌نێت، کە له سه‌یدسادق هیچ باره‌گایه‌كی حوكمی و حیزبی نه‌سوتیندراون ، ئه‌و كه‌مه گرژیه‌ش كه دروستبوو، حاڵه‌تێكی دەرونی كۆمه‌ڵێك گه‌نج بوو ، كه دواتر به قسه‌كردن له‌گه‌ڵیان دۆخه‌كه‌مان چاره‌سه‌ركرد .