تایبه‌ت:نوچه‌نیت
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پاراستنی دامه‌زراوه خزمه‌تگوزاری و باره‌گا حكومی و حیزبیه‌كان ئه‌ركی هه‌موولایه‌كه ، ئه‌وه‌ی به‌شێك له خۆپیشانده‌ران ده‌یكه‌ن دژی یاسا و ده‌ستوره.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له سنوری پاریزگای سلێمانی، به‌هۆی خۆپیشاندانی به‌شێك له هاوڵاتیانه، چه‌ندین باره‌گای حیزبی و حكومی سوتیندراون.
له لێدوانیكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، محەمەد عوسمان، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به مه‌ترسی دەستوەردانی هێزه عیراقییه‌كان، له ئه‌گه‌ری گرژتربونی دۆخی ئه‌منی شاری سلێمانی رایگه‌یاند، خۆپیشاندان مافێكی سروشتی هه‌موو هاوڵاتیه‌كی هه‌رێم و عیراقه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازانه ، نه‌ك په‌لاماردانی دامه‌زراوه خزمه‌تگوزاری و حكومی و حیزبیه‌كان، چونكه دژی ده‌ستور و یاسایه.
محمد عوسمان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ، کە پێویسته هاوڵاتیان و حكومه‌تی هه‌رێم، كاریك نه‌كه‌ن كه به‌هانه بده‌نه ده‌ست حكومه‌تی عیراق و- وڵاتانی هه‌رێمی وه‌ك توركیا و ئێران بۆ ده‌ستوه‌ردان له دۆخی سلێمانی ، بۆیه پیویسته ئه‌م دۆخه به زووی كۆنتڕۆڵ بكرێت و رێگه له بارگرژی زیاتر بگیرێت.
به بڕوای ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ، ئه‌گه‌ر دۆخی پاریزگای سلێمانی، ببیته پاشاگه‌ردانی حكومه‌ت نه‌مینیت، ئه‌وكاته به پێی ده‌ستوری عیراق حكومه‌تی عیراق و سوپاكه‌ی ده‌توانن دەستوەردان له دۆخی پاریزگای سلێمانی بكه‌ن، هیوادارم ئه‌و به‌هانه‌یه نه‌درێته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق.