نوچەنێت-ئاژانسەکان
گوتەبێژی تەندروستی گشتی رانیە رایدەگەیەنێت، بەهۆی خۆپیشاندانەکانی رانیە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 80 کەسی دیکەش برینداربوون.
رۆژی سێشەممە هاوشێوەی سلێمانی، هەڵەبجە، کفری، پێنجوێن، کۆیە و چەند ناوچەیەکی دیکە، لە قەزای رانیە، ناحیەی حاجیاوا و چوارقوڕنە خۆپیشاندان ئەنجامدرا، دوای ماوەیەک پشێوی و ئاڵۆزی دروستبوو و خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر باڵەخانە حزبییەکانی ناوچەکە و بەشێکیان سووتێنران. هەروەها بۆ ماوەیەک رێگای رانیە – سلێمانی داخرا.
تەها محەممەد، گوتەبێژی تەندروستی گشتی رانیە بە راگەیاندنەکانی راگەیاندووە “لە خۆپیشاندانەکەی رۆژی سێشەممە (19-12-2017)ـی رانیە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 80 کەسی دیکەش بریندارن”.