نوچەنێت
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان پەیامێک ئاراستەی خۆپیشاندەران دەکات، وێڕای راگەیاندنی پشتیوانی بۆ داواکارییەکانیان، داوایان لێدەکات خۆیان له توندوتیژی و سوتاندنی باره‌گای دامه‌زراوه فه‌رمی و خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌دووربگرن، چونكه ئه‌مانه موڵكی گشتین و خزمه‌ت به خەڵک ده‌كه‌ن و دواجاریش ته‌نیا هاونیشتمانیان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
لە پەیامەکەدا سەرۆکایەتیی پەرلەمان جەختی کردووەتەوە کە تووندوتیژی ئامانجی راسته‌قینه‌ی هاونیشتمانیان و هێنانه‌دی خواسته ره‌واكانیان به‌لاڕێدا ده‌بات، دەشڵێت “تووندوتیژی خزمه‌ت به نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات كه ده‌یانه‌وێ ئاژاوه بنێنه‌وه و ئامانجیان له‌باربردنی قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و خوێنی شه‌هیدانه”.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان:
په‌رله‌مانی كوردستان كه هه‌ڵقوڵاوی ئیراده و ده‌نگی گه‌لی كوردستانه، بڕوای ته‌واوی به مافی خۆپیشاندانی هاولاتیان هه‌یه و، به‌مافێكی ره‌وای گه‌لی كوردستانی ده‌زانین، له‌سه‌ر كێشه‌و داخوازیه‌كانیان به‌شێوازێكی هێمنانه ومه‌ده‌نیانه‌ی دوور له‌توندوتیژی گوزارشت له راوبۆچوونی خۆیان بكه‌ن.
په‌رله‌مان ده‌مێكه هه‌ست به دۆخی ناهه‌مواری خه‌ڵكی كوردستان و سه‌ختی باری ژیان و گوزه‌رانی هاولاتیان و فه‌رمانبه‌ران وهێزی پێشمه‌رگه و خانه‌نشینان ده‌كات، كه به‌هۆی قه‌یرانه سیاسی ودارایی وئابوورییه‌كانی رووبه‌رووی هه‌رێم بۆته‌وه، كاریگه‌ری خراپی به‌سه‌ر ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان جێهێشتووه.
ئێمه له‌كاتێكدا پشتیوانی خۆمان له‌مافه ره‌واكانی هاوڵاتیان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه له‌هه‌مان كاتدا داواكارین خۆپیشانده‌ران به‌شێوازێكی هێمنانه وشارستانیانه ناڕه‌زایی و داخوازیه ره‌واكانیان بخه‌نه روو، خۆشیان له توندوتیژی و سوتاندنی باره‌گای دامه‌زراوه فه‌رمی و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌دوور بگرن، چونكه ئه‌مانه موڵكی گشتین و خزمه‌ت به‌ئیوه ده‌كه‌ن و دواجاریش ته‌نیا هاولاتیان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
توند‌و تیژی ئامانجی راسته‌قینه‌ی هاولاتیان و هێنانه‌دی خواسته ره‌واكانتان به‌لارێدا ده‌بات، خزمه‌تیش به نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات، كه‌ده‌یانه‌وێ ئاژاوه بنێنه‌وه وئامانجیان له‌باربردنی قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و خوێنی شه‌هیدانه.
په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ولایه‌نه سیاسیه‌كان له راوێژ‌و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام دایه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی جدی وراسته‌قینه بنرێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان وجێبه‌جێكردنی خواست وداواكاریه ره‌واكانتان.
په‌رله‌مانی كوردستان
19-12-2017