نوچەنێت
ئەمڕۆ لە سنوری مەخمور شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و کۆمەڵێک چەکداری داعش روویدا، بەو هۆیەوە پێشمەرگەیەک شەهیدبوو و تەرمی سێ چەکداری داعشیش جێماون.
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ – مەخموری پێشمەرگە بە (رووداو)ی راگەیاندووە: نیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە 19-12-2017)، لە دەشتی قەراجی بناری چیای قەرەچووغی سنووری قەزای مەخموور، شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و گروپێک چەکداری داعش روویدا.
سیروان بارزانی دەڵێت، کە پێشمەرگەیەک لە شەڕەکەدا شەهیدبووە، تەرمی سێ چەکداری داعشیش جێماون و کەوتوونەتە دەست پێشمەرگە.