تایبه‌ت: نوچه‌نێت
به‌رپرسی لقی12ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه ئه‌منیه‌كانی سه‌یدسادق بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌م ناوچه‌ی پارتی كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٨-١٢-٢٠١٧، له پارێزگای سلێمانی و به‌شێك له شار و شارۆچكه‌كانی پارێزگاكه، خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه ده‌ستیپێكرد و به‌شیك له خۆپیشانده‌ران چوونه به‌رده‌م باره‌گانی پارتی له قه‌زای سه‌یدسادق و به‌ردیان گرته باره‌گاكه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، فازل به‌شاره‌تی، به‌رپرسی لقی 12ی پارتی له هه‌ڵه‌بجه، سه‌باره‌ت به چوونی خۆپیشانده‌ران بۆ به‌رده‌م باره‌گاكانی پارتی له سه‌یدسادق رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی، له قه‌زای سه‌یدسادق-یش گردبوونه‌وه و خۆپیشاندان كراوه، به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ش چوونه‌ته به‌رده‌م باره‌گای ناوچه‌ی سه‌یدسادقی پارتی.
فازل به‌شاره‌تی، سوپاسی هێزه‌ئه‌منیه‌كانی شارەکە ده‌كات، كه پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منیان به ده‌وری ناوچه‌ی پارتی دا دروستكرد و هه‌ر زوو گه‌یشتنه به‌رده‌م بارەگاکە و دۆخه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكرد.
سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای به‌رده‌م باره‌گای پارتی له سه‌یدسادق به‌شاره‌تی گوتی، له ئێستادا خۆپیشاندان له به‌رده‌م ناوچه‌ی پارتی كۆتایی هاتووه به‌بێ هیچ توندوتیژیه‌ك. هەروەها نازانین رۆژانی داهاتوو چۆن ده‌بیت.