شاخەوان عەبدوڵڵا: بەغدا نیازی رێککەوتنی لە گەڵ هەرێم نییە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغدا نایەوێت لەگەڵ حکومەتی هەرێم رێکبکەوێت، چونکە ئەوە لەبەرژەوەندیان نییە و دەشڵێت “بەغداش فشارێکی نێودەوڵەتی لەسەرە”.

لە دوای سەرهەڵدانی گرژیەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کردەیی نییە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان، ئەمەش لەکاتێکدایە، کە حکومەتی هەرێم ئامادەیی تەواوی نیشانداوە بۆ دانوستان، بەڵام حکومەتی عێراق تەنها لە راگەیاندنەکانەوە باس لە گفتوگۆ دەکات.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بەوەی بۆچی تائێستا بەغدا هەنگای کردەیی نانێ بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم رایگەیاند “حکومەتی عێراق زیاتر دەیەوێت کات بکوژێت، بۆ ئەوەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکنەکەوێت و پابەند نەبێت بەیاسا و بە دەستورەوە، چونکە ئەوە لەبەرژەوەندی ئەودانیە”. 

هەروەها ئاماژە بەوەدەکات، کە حکومەتی هەرێم پابەندە بەیاسا و دەستورەوە، بەغدا ش فشارێکی نێودەوڵەتی لەسەرە، بۆ یە لە راگەیاندنەکانەوە باس لە پابەندبوونی بە دەستوردەکات، بەڵام ئەوەناکات.

شاخەوان عەبدوڵڵا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە “ئەگەر بەغدا لەگەڵ حکومەتی هەرێم رێکبکەوێت، دەبێت پابەندبێت بە جێبە جێکردنی دەستور، جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠، دابینکردنی پارەی جوتیارانی هەرێم و تەندروستی، هەروەها بودجەی پارێزگای هەڵەبجە، دابینکردنی موچەی خەڵکی کوردستان و بودجەی پێشمەرگە، ئەوەش لەبەرژەندییاندا نییە، بۆیە پابەند نابێت بەجێبەجێکردنی دەستورەوە”.     

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com