نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هەڵبژاردن نامەیەک ئاراستەی پەرلەمان دەکات

0

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نامەیەک ئاراستەی پەرلەمان دەکات و داوا دەکات ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەماوەی سێ مانگ تێپەڕنەکات.

رۆژی یەکشەممە ١٧-١٢-٢٠١٧، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە وەڵامی یاداشتێکی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان نامەیەکی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کرد و داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکات رێکاری یاسایی پێویست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بگرنەبەر کە لەماوەی سێ مانگ تێپەڕ نەکات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نامەکەدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی کردووە دەڵێت “دوای سەردانمان بۆ لای زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و تاوتوێکردنی دۆخی سیاسیی کوردستان و زەرورەتی پاراستنی یەکڕیزی ناوخۆیی و زەمینەسازی بۆ هەڵبژاردنەکان، بەو ئەنجامە گەیشتین، کە گەڕانە بۆ دەسەڵاتی گەل و ئەنجامدانی هەڵبژاردن باشترین بژاردەیە بۆ زامنکردنی یەکڕیزی و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان”.

لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوایەک لە پەرلەمانی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت “داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکەین، رێکاری یاسایی پێویست بگرنەبەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان، کە لەماوەی سێ مانگ تێپەڕ نەکات، تاوەکو بتوانین لەو ماوەیەدا رۆژی هەڵبژاردن دیاری بکەین بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لە بڕگەی یەک لە ماددەی یەکەمی یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە سەر دامەزراوە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان”.

لە نامەکەدا داوا لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی دەکات، کە ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی ئەم هەڵبژاردنانە بەپێی پێوەرە یاسایی و نێودەوڵەتییەکان بگرنەبەر، ئێمەش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی دەستەبەرکردنی هەموو پێداویستییەکانی ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیە دەبین. 

دەقی نامەکەی نێچیرڤان بارزانی:

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com