
پەیوەندییە حزبییەکانی کورد بەوڵاتانی دەرەوە بەردەوامە، د.بەرهەم ساڵح گەشتە تاران
نوچەنێت
سەردانی حزبەکانی کوردستان بۆ وڵاتانی دراوسێی کوردستان بەردەوامە، و دوای سەردانەکەی نەوشیروان مستەفا بۆ ئێران، ئەمرۆ بەرهەم ساڵح گەشتە تاران.
دوای سەردانە حزبییەکەی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاران و دانیشتنی لەگەڵ دەزگا حکومییەکانی ئێران، ئەمرۆ جێگری یەکەمی سکتێری گشتی یەکێتی بەسەردانێک گەشتە تاران.
نازم عومه‌ر ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێران به ماڵپه‌ڕی “ئێن ئارتی” راگه‌یاند كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر د.به‌رهه‌م ساڵح گه‌یشته تاران.
هه‌روه‌ها وتیشی بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆبێته‌وه.
سەردانی حزبەکانی کوردستان بۆ وڵاتانی دەرەوەو دانیشتنیان لەگەڵ دەزگا رەسمییەکانی ئەو وڵاتانە، لەکاتێکدایە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەکاتی دەستبەکاربوونی داوای راگرتنی ئەو جۆرە ئەو پەیوەندیانەی کرد.