تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتاریكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ له مه‌خمور، نوینه‌ری چوار فراكسیۆنی كوردستانی داوای ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی شاره‌كه و چوونه ده‌ره‌وه‌ی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی و دژه تیرۆری عێراقمان كرد له شاره‌كه كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٧-١٢-٢٠١٧، وه‌فدێكی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بێجگه له فراكسیۆنی پارتی سه‌ردانی قه‌زای مه‌خموریان كرد.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، زانا رۆستایی، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌لی ئیسلامی و به‌شدابوونی وه‌فدی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، سه‌باره‌ت به ئامانجی سه‌ردانی به‌شێك له فراكسیۆنه كوردیه‌كان بۆ شاری مه‌خمور رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ نوینه‌ری چوار فراكسیۆنی كوردی له په‌رله‌مانی عیراق، بێجگه له فراكسیۆنی پارتی، به مه‌به‌ستی زانینی داواكاری خه‌ڵكی سنوره‌كه و گه‌یاندنی گیروگرفته‌كانیان سه‌ردانی قه‌زای مه‌خمورمان كرد، كه هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ به‌شیكی زۆر له چین و تویژه‌كانی شاره‌كه كۆبوینه‌وه. هه‌روه‌ها سه‌ردانی كه‌مپی كوردانی باكورمان كرد.
زانا رۆستای ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ل لایه‌نه عیراقیه‌كان داوامان كرد سوپا و حه‌شدی شه‌عبی و دژه تیرۆری عیراقی له شاره‌كه بچنه ده‌ره‌وه و پۆلیسی ناوخۆی ئه‌منیه‌تی شاره‌كه له ئه‌ستۆ بگرن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی گوتیشی، هێزه عیراقیه‌كان پێیان راگه‌یاندین هێشتا بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه جێگیر نییه بۆیه هێشتا نه‌كشاوینه‌ته‌وه.