نوچەنێت
رێکخەرانی کەمپینی داکۆکی لە خورماتوو لە راگەیەندراوێکدا رایدەگەیەنن، ماوەی سێ ساڵە لە خورماتوو، تاوان بەرامبەر خەڵکی مەدەنی کورد ئەنجام دەدرێت، ئێستا ئه‌و تاوانانه به‌رانبه‌ر به كه‌ركوك و چه‌ند ناچه‌یه‌كی تریش به‌رده‌وامی پێده‌درێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە “داوا لە پەرلەمانی عیراق دەکەین، کە دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم پرسانە بکاتەوە، چونکە حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانە و بەرپرسە لەو تاوانانەی لەو ناوچانەدا، بەرامبەر خەڵکی مەدەنی کورد ئەنجام دەدرێن.
دەقی راگەیەندراوی کەمپینی داکۆکی لە خورماتوو:
به‌ڕێزان..
– سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق
– كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه مرۆییه‌كانی جیهان
گەلی کوردستان، ئەمڕۆ لە ناوچەکێشەلەسەرەکان لەبەردەم هەڕەشەی تیرۆر و جینۆساید دایە، بە تایبەت لە ناوچەکانی کەرکوک و خورماتوو، ماوەی سێ ساڵە لە خورماتوو، تاوان بەرامبەر خەڵکی مەدەنی کورد ئەنجام دەدرێت، ئێستا ئه‌و تاوانانه به‌رانبه‌ر به كه‌ركوك و چه‌ند ناچه‌یه‌كی تریش به‌رده‌وامی پێده‌درێت. له ئه‌نجامی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی، كه له‌و ناوچانه ئه‌نجام ده‌درێت،
زیاتر لە ١٦٨هەزار و ٣٧٢ کەس، لە کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەری بەهۆی توند‌و تیژییەوە ئاوارەبوون، زیاتر لە ٨٠٠٠ هه‌شت هەزار خێزان تەنیا ئاوارەی خورماتوون، ئێستا لە دۆخێکی ناهەمواردا بەبێ هەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکان، ژیان بەسەردەبەن، هەڵکەندنی ئەو خەڵکەش لە ماڵ و حاڵی خۆیان، لەسەر بنەمای رەگەز و مەزهەبە و تاوانیان تەنیا کوردبوونیانە.
بۆیە ئێمە ئەو ناوانەی لە خوارەوە واژۆمانکردووە، داوا لە پەرلەمانی عیراق دەکەین، کە دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم پرسانە بکاتەوە، چونکە به‌رێز حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانە و بەرپرسە لەو تاوانانەی لەو ناوچانەدا، بەرامبەر خەڵکی مەدەنی کورد ئەنجام دەدرێن.
١. حەیدەر عەبادی دەستوری عیراقی پێشێلکردووە، لەبەرئەوەی بۆ کێشە ناوخۆییەکان هێزی سەربازی دژی خەڵکی کوردستان بەکارهێناوه، لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا کوردستان، بەشێکە لە عیراق.
٢. هێزی عیراقی، بە فەرمانی حەیدەر عەبادی جوڵێنراوە و تاوانی دژە مرۆییان لە خورماتوو کەرکوک، ئەنجامداوە، کوشتن، تاڵانکردن، خان‌و سوتاندن، تەقاندنەوە و ئاوارەکردنی خەڵک لە ماڵ و حاڵی خۆیان، بەشێکە لەو تاوانانە.
٣. عەبادی هێزی پێشمەرگەی بە داعش شوبهاند، لە کاتێکدا پێشمەرگە رۆڵی سەرەکی لە پاراستن و رزگارکردنی خاکی عیراقدا هەبووە و شەڕی دژی تیرۆری کردووە.
٤. دادگای عیراق بڕیاری داوە، کە هەموو ئەو بڕیارانەی دەرئەنجامی ریفراندۆمە هەڵبوەشێتەوە، بەڵام تائێستا حەیدەر عەبادی، پابەند نەبووە پێیانەوە.
٥. به‌پێی ده‌ستوری عێراق، كه‌ركوك و خورماتوو، سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی به كێشه له‌سه‌ر ناونراون، مافی حكومه‌تی عێراق نییه، به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، تاكلایه‌نه هێزی تێدا جێگیر بكات، بۆیه له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه، نابێ په‌رله‌مانی عێراق بێده‌نگ بێ، له‌مانه‌وه‌ی هیچ هێزێكی چه‌كداریی له كه‌ركوك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و توافقه ده‌ستورییه جێگیر بكرێت، ته‌نانه‌ت سوپای عێراقیش، نه‌ك هێزێكی چه‌كدار، كه بۆ خۆشی كێشه‌ی له‌سه‌ره.
٦. پەرلەمانی عێراق چیتر بێ ده‌نگ نه‌بێ له‌سه‌ر پێشێلكارییه ده‌ستورییه‌كان، هەوڵی چاودێری، کارکردن و جێبه‌جێكردنی سەر ماددەی ١٤٠ بدات، كه جێبه‌جێنه‌كردنی یه‌كێكه له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌وامی و مانه‌وه‌ی كێشه‌كان.
هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین
کاربکرێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان، بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان.
هاوکات داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوە مرۆییەکان دەکەین، بە هانای خەڵکەوە بچن، چیتر كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن، له به‌ده‌مه‌وه‌چوونی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئاواره بووه، و سنور بۆ دەستدرێژییەکانی میلیشیا و هێزە چەکدارەکان، بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی دابنێن.
١٧-١٢-٢٠١٧