ئێران بڕیاری کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی پەروێزخان و حاجی ئۆمەران دەدات

0

نوچەنێت
وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران دەكرێتەوە، بەڵام سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئەو ھەواڵە رەتدەكاتەوە.

لە 14ی ئۆکتۆبەری 2017، وەک کاردانەوە بەرامبەر ئەنجامدانی گشتپرسی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق، ئێران هەرسێ دەروازەی باشماخ، حاجی ئۆمەران و پەروێزخانی داخست، دوای 10 رۆژ دەروازەی باشماخی کردەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دوو دەروازەکەی دیکە نەکراونەتەوە.

ئەمرۆ (یەكشەممە ١٧-١٢-٢٠١٧) عەبدولڕەزا رەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئێران لەكۆبوونەوەیەك لەگەڵ ژوورە بازرگانییەكانی ئێران رایگەیاندووە، كە بڕیاردراوە ئەمرۆ دەروازە سنوورییەكانی حاجی ئۆمەران و پەروێزخان بكرێنەوە.

لەبەرانبەردا مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 ئەو ھەواڵەی رەتكردەوەو رایگەیاند، كە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران داخراوە و ھیچ ھەواڵێك لەلایەنی ئێرانیان پێ نەگەیشتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com