تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، گواستنه‌وه‌ی میلاكی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی به‌شی كوردی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك كراوه‌ته ئاره‌زوومه‌ندانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیه‌وه.
به‌هۆی قه‌یرانی دارایی هه‌ریمی كوردستان به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی خویندنی كوردی له په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، داوایانكردووه موچه و میلاكاتیان بگوازرێته‌وه بۆ سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، محمد عوسمان، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی مامۆستایانی كه‌ركوك له حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌وه‌نده‌ی، كه بیستومه له به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، كه حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشانداوه بۆ خەرجکردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی خویندنی كوردی له په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، به‌ڵام من خۆم تا ئێستا به‌دواداچونم بۆ ئه‌و پرسه نه‌كردووه، به‌و پێیه‌ی لیژنه‌ی په‌روه‌رده تایبه‌تمه‌ندێتی من نییه.
محمد عوسمان ئاشكرای كرد، کە به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، حكومه‌تی عێراق گواستنه‌وه‌ی میلاكاتی خویندنی كوردی كردووه‌ته‌وه ئاره‌زوومه‌ندانه، چونكه ره‌نگه مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر هه‌بن حه‌زبكه‌ن میلاكیان هه‌ر له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بێت، واته هه‌ر فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایه‌ك بیهه‌وێ موچه‌كه‌ی بگوازرێته‌وه بۆ سه‌ر حكومه‌تی عێراق، پێویسته داواکارییەک پێشکەش لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان بكات.
سه‌باره‌ت به مه‌رجی حكومه‌تی عێراق بۆ خەرجکردنی موچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانه‌ی، كه له خوێندنی كوردین گوتی، ئه‌وه‌ی تائێستا هه‌یه، تاكه مه‌رج ئه‌وه‌یه فه‌رمانبه‌ر و مامۆستای ئاره‌زوومه‌ند پێویسته خه‌ڵكی كه‌ركوك بن.