نوچەنێت: تایبەت
بڕیارە سبەی رۆژی یەكشەممە ١٧-١٢-٢٠١٧، پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات، ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتتیش دەڵێت “جگە یاسایی لێبوردنی گشتی، گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەری دیکە دەکرێت”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شیلان جەعفەر، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمان رایگەیاند: بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ لەسەر یاسایی لێبوردنی گشتی دەکرێت.
شیلان جەعفەر گوتی “هەر بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە گفتوگۆ دەکرێت، لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی شوێنی پەرلەمانتاران و چاندنی ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ، چونکە پێش لەکارکەوتنی پەرلەمان، سێ ماددە مابوون تەواو بکرێن، خراوەتە بەرنامەی کاری پەرلەمان بۆئەوەی سبەی تەواو بکرێن”.