تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌لی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر له زووه‌وه هه‌ڵوێستی من، نه‌مانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ بووه له‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه ١٤/١٢/٢٠١٧ جڤاتی گشتی گۆڕان، له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی دا بڕیاری بوونه‌وه ئۆپۆزسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی په‌سه‌ندكرد. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كۆمه‌ڵی ئیسلامیش هه‌مان هه‌ڵوێستی گۆڕانی هه‌بێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، فه‌خره‌دین قادر، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، سه‌باره‌ت بە ئۆپۆزسیۆنبوونی حزبەکەی رایگه‌یاند: من گوته‌بێژی كۆمه‌ڵ نیم، به‌ڵام وه‌ك فه‌خره‌دین قادر، پێم باشه كۆمه‌ڵ و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش له‌م حكومه‌ته بكشێنه‌وه، چونكه كابینه‌یه‌ك بووه له جێی تموحماندا نه‌بووه و نه‌یتوانیوه خه‌ڵك له خۆی رازی بكات، بویه بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوون بۆ ئێستا نەک به هه‌نگاوێكی دره‌نگ وه‌ختیش ده‌زانم، به‌ڵكو پێویست بوو زووتر ببوینایه‌ته‌وه ئۆپۆزسیۆن.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاشكراشی ده‌كات، گۆڕان و كۆمه‌ڵ له زۆر هه‌نگاو هاوهه‌ڵوێست بوون، ده‌كرێت له بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونیش هه‌مان بڕیاربده‌ن و هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت.
فه‌خره‌دین قادر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، نازانم بڕیاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی چی ده‌بێت، بۆیه ده‌كرێت له‌م رۆژانه‌دا له کۆمەڵ لە رێگه‌ی گوته‌بێژه‌كه‌یه‌وه قسه‌ی خۆی بكات.