نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەڵمانیا دەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە کە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 18-12-2017 سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەرلین دەکات. لەوێش لەگەڵ زیگمار گابریێل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە. 

ئەمە لە کاتێکدایە، کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دوای سەردانی هەفتەی رابردووی دێت، کە بۆ پاریس کردی و لەوێ لەگەڵ ئێمانووێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەوە. لە رۆژانی رابردووشدا تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی حکومەتی کوردستانی بۆ سەردانی لەندەن بانگهێشتکرد. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com