ماک ماستەر: پابەندین بە پاراستنی یەکپارچەیی و سەروەری هەرێمی کوردستان

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئامانجێکی سەرەکی سەرۆکی وڵات و وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە.

دەشڵێت لە ساڵی 1991ـەوە پشتگیری کوردی عێراقیان کردووە و ئێستاش پابەندن بە یەکپارچەیی و سەروەری هەرێمی کوردستان.

جەنەراڵ هێربەرت ماک ماستەر، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، لە دامەزراوەی “جەیمس تاون” لە واشنتن دی سی، لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا رایگەیاند: ئەمریکا پابەندە بە سەرکەوتنی کوردەوە لە عێراق، لە ساڵی 1991یشەوە ئەمریکا یارمەتیدەر بووە لەوەی رێگەنەدرێت کاری دڕندانە بەرامبەریان لە باکووری عێراق ئەنجامبدرێت. 

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دەڵێت، هێشتا ئابووری هەرێمی کوردستان لاوازە، بەڵام ئەو هەنگاوەی واشنتن و هاوپەیمانەکانی لە 1991 ئەنجامێکی زۆر باشی هەبوو، بووە هۆی پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان، کە ئەوەی دەبینرێ موعجیزەیە، لەوانەش پێشکەوتنی شارە جوانەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک. 

ماک ماستەر دەڵێت، واشنتن بە یەکپارچەیی عێراق و یەکپارچەیی هەرێمی کوردستانەوە پابەندە. جەختیشیکردەوە وڵاتەکەی پابەندە بە کارکردن لەگەڵ سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی عێراق و تەواوی هەوڵی خۆیشی دەخاتەگەڕ بۆئەوەی نێوەندگیری لەنێوانیاندا بکات. 

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بە ئاماژەدان بە رۆڵی ئێران رایگەیاند، واشنتن کار دەکات بۆ سنووردارکردنی “کاریگەری نەرێنی” وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، کە دەکرێت ئەو گرژییە بۆ سوودی خۆیان بەکاربهێنن. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com